تمەنی ئێرانی هەر رۆژە و بە هۆكارێك زیاتر بەهاكەی لەدەست دەدات، ئەمڕۆ ئاستێكی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆماركرد.
ئەمرۆ جارێكی تر 2% بەهاكەی لەدەستدا و هەر دۆلارێكی ئەمەریكی بە نزیكەی 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ وەك سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا و زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی سوریا و رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، كە هاوپەیمانێكی گرنگی ئێران بوو، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئێران ئاستێكی مێژوویی تۆماركرد و بەهای هەر دۆلارێك 10 هەزار تمەن زیاتر بووە.
بەهۆی پاڵپشتی بۆ گرووپە چەكدارەكان و ئەو مەترسییە تەناهیانەی كەوتوونەتە سەر ئێران لەو ماوەیەدا تمەن %60ی بەهاكەی لەدەستداوەو چاوەڕێش دەكرێت بەردەوام لەداشكاندندا بێت..