بڕیارە سبەی شەموو، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لە بارەی پرسی مووچە پەیامێك ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ هەینی، 10ی كانوونی دووەن، پێشەوا هەوارامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەعات 10ی سەرلەبەیانیی سبەی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکوومەتی هەرێم، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجام دەدرێت.
گوتەبێژی حكوومەت دەڵێت: بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.