هێڵی ئاسمانیی هەولێر ئەسینا كرایەوە

:: PM:07:14:10/01/2025 ‌

وڵاتی یۆنان، چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی گەشتی ئاسمانیی خۆیان بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەستەوە و لەمەودا هێڵی ئاسمانی هەولێر ئەسینا گەشتی هەفتانەی دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی وڵاتی یۆنان بە بایەخەوە باسی هەواڵی كردنەوەی هێڵی ئاسمانیی هەولێر ئەسینایان كرد كە دەبێتە دەروازەیەكی تری گەشتیاری و ئابووریی بۆ وڵاتەكەیان، ئەمە جیا لە گرنگییە سیاسی و دیبلۆماسییەكەی بۆ هەرێمی كوردستانیش.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، فڕۆكەخانەی ئەسینا گەشتی بۆ هەموو پایتەختە گرنگەكانی جیهان هەیە و لەمەودوا گەشتیارانی ئەو وڵاتانە دەتوانن ترانزێتی گەشتەكانیان ببەنە یۆنان كە بڕیاری داوە ئاسانكاریی زیاتر بكات لەچاو ئەو وڵاتانەی تر كە ترانزێتیان بۆ گەشتەكانی كوردستان بەرەو ئەورووپا هەیە.

ئەمانە بەشێكن لە ترانزێتەكان لە ڕێی فڕۆكەخانەی ئەسیناوە: سانتۆرینی، لەندەن، ئەمستردام، ستۆكهۆڵم، میونخ، بەرلین، فرانكفۆرت، هامبۆرگ، دۆسڵدۆرف، كۆپنهاگن، مەدرید، بەرشەلۆنە، ڕۆما، میلان، لشبۆنە، زویرخ، بڕۆكسل...



وشە - عەبدوڵا عومەر