سەرۆكی حكوومەتی ئیسرائیل دەڵێت، لەسەر ئەو دژایەتییەی حووسییەكان دەیكەنە سەر ئێمە، باجەكەی زۆر بە توندی دەدەن و ئێستەش لەو پرۆسەیەداین.
ئەم گوتانەی ئەمڕۆ هەینی، 10ی كانوونی دووەمی بنیامین نەتەنیاهۆ لە كاتێكدایە كە سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند، هێرشیان كردووەە سەر وێستگەیەكی كارەبا و دوو بەندەر كە حووسییەكان لە وڵاتی یەمەن دەستیان بەسەردا گرتووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەكانمان بۆ سەر حووسییەكان، لە هەرسێ شاری سەنعا و حودەیدییە و عەمران بوون و ئامانجەكانیشمان وەك خۆی پێكاوە.
هەر ئەمڕۆ حووسییەكانیش ئەوەیان ڕاگەیاند كە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان كراوەتە سەر، سەرباری ئەوەش 12 هێرشی تری ئاسمانیی ئەمەریكی و بریتانیان كراوەتە سەر.