ئایا ڤایرۆسە تازەكەی چین وەكوو كۆرۆنا دەمانخاتەوە ماڵەوە؟

:: PM:10:20:10/01/2025 ‌

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕای گەیاند، پارێزگاری لە پێوەندییەكی پتەو لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا دەكەن بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە تازەیەی كۆئەندامی هەناسەدان تەشەنە نەكات، ئەمەش لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەوانیدا بوو لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بۆ هەموو جیهان.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی كانوونی دووەم، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HMPV لە وڵاتەكەیاندا گوتی، حكوومەتی چین تەندروستیی هاووڵاتییانی خۆی و ئەوانەش كە سەردانی وڵاتەكەمان دەكەن بە ڕژد وەرگرتووە، ئەم ڤایرۆسەش نوێ نییە، ماوەی 60 ساڵە بڵاو بووەتەوە.

سەنتەری پارێزگاری لە نەخۆشییەكان ڕای گەیاند، هێشتا چین لە دۆخێكی بەرزدایە بۆ تووشبوون بەو ڤایرۆسە و ناتوانین بڵێین بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە.

ڤایرۆسی HMPV ئەگەرچی دەمێكە هەیە، بەڵام یەكەم جارە ئاوا بە شێوەیەكی زۆر بڵاو ببێتەوە، بۆیە ترسی ئەوە هەیە وەكوو كۆرۆنا وڵاتان ببرێت و دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدا نەمێنێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر