ئەمڕۆ كۆبوونەوەی كورد بۆ پرسەكانی لەگەڵ عێراق هەیە

:: AM:08:47:11/01/2025 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی، لەگەڵ وەزیرەكانی كورد لە بەغدا و نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لەبارەی پرسی مووچە پەیامێك ڕابگەیەنن.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی كانوونی دووەم، بڕیارە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ وەزیرەكانی كورد لە بەغدا و نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لە بارەی پرسی مووچە پەیامێك ڕابگەیەنن.

دوێنێ‌ پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەعات 10ی سەرلەبەیانیی سبەی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی فیدراڵی و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی سەرجەم لایەنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێم، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجام دەدرێت.

گوتەبێژی حكوومەت دەڵێت: بابەتی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی فیدراڵی. 



وشە - رامیار جەواد