گەنجێكی سلێمانی لەناو پەكەكە كوژرا

:: PM:12:22:11/01/2025 ‌
پەكەكە ناسنامەی دوو كەسی راگەیاند كە كوژراون، یەكێكیان خەڵكی سلێمانییە و ناوی كاروان محەمەد خالیدە.

ئەمڕۆ شەموو 11ی كانوونی دووەم، پەكەكە لە ڕێگەی میدیاكانیەوە ئاشكرای كرد، دوو چەكداری كوژراون كە یەكێكیان خەڵكی سلێمانییە.

پەكەكە دەڵێت، سەرەخۆشیی لە خێزانەكەی دەكەین كە ئەو كەسە لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكەی توركیا كوژراوە.

كاروان خەڵكی سلێمانییە و دایكی ناوی نەورۆز خالیدە، لە دایكبوونی ناو سەنتەری شاری سلێمانییە.

كوژرانی ئەو دوو گەنجە لە كاتێكدایە بە دەیان گەنجی تری كوردستان بوونەتە قوربانی هەڵخەڵەتاندنی پەكەكە و كوژراون، هەروەها بەهۆی بوونی هەژموونی پەكەكە زیاتر بەسەر شاری سلێمانی، وایكردووە زۆرترین گەنجی ئەو ناوچەیە بوونەتە قوربانی.






وشە - رامیار جەواد