دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژن و پیاوێك لە سنووری بەحركە كوژران، دواى چەند سەعاتێك و لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری رووداوەكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە گیرا و رادەستی یاسا كرا.
ئەمشەو یەكشەم 12ی كانوونی دووەمی 2025، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی شێخە شل لە شارۆكەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران. دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد.
ئاسایش ئاماژەی داوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکان توانرا تۆمەتبار (م.ی.ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە بگیرێت، بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی یاسا کرا.