ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م 12ی کانوونى دووەمى 2025، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى گه‌يشتنى بۆ به‌غدا، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد، كه بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانى عێراقى فيدراڵ و د. مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه چوو.
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنەوە له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران سوودانیى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بڕياره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
لە راگەیەنراوەكەدا زیاتر هاتووە، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران سوودانى، بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى پێوەندییەكانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپات له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، دووپاتیش کرايه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە هونەرییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات، کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سەرۆک وەزیران شیاع سوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى تر، تاوتوێ كران.