هۆزان جانێ "خانم ئانی"ی بڵاو كردەوە

:: AM:10:02:14/01/2025 ‌
هونەرمەند هۆزان جانێ نوێترین بەرهەمی بە ناوی "خانم ئانی" بڵاو كردەوە و رای گەیاند، وەك زۆر لە بەرهەمەكانی ترم، ئەم بەرهەمەش ئاوازی خۆمە. 

هۆزان جانێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ئاماژەی بە گۆرانییە نوێیەكەی كردووە كە لە ئاوازی خۆیەتی، كاری ئەرنجمێنتی لەلایەن میمۆ گوڵەوە ئەنجام دراوە، كاروان محەمەد كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

هۆزان جانێ رای گەیاند، وەك زۆر لە بەرهەمەكانی ترم، ئەم بەرهەمەش ئاوازەكەی هی خۆمە. 

هۆزان جانێ یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی كورد، لە ساڵی 1979 لە باكوری كوردستان لە دایك بووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چەندان جار خەڵاتی وەرگرتووە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانییە.



وشە - سۆران عەزیز