ئیسرائیل: رێككەوتن بۆ راگرتنی شەڕ و ئاڵۆگۆڕی گیراوەكان كراوە بەڵام تەرمی سنوار رادەست ناكەین

:: AM:10:33:14/01/2025 ‌
حەماس بە رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رازی بووە و بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژێكدا تەواوی گیراوەكانی ئیسرائیل رادەست بكاتەوە، بەڵام ئیسرائیل رای گەیاند، تەرمی سنوار رادەست ناكەنەوە.

ئەگەرچی لەلایەن هەردوولاوە پشتڕاست كراوەتەوە كە رێككەوتن كراوە بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل رایان گەیاند، ئامادە نین تەرمی یەحیا سنوار بەرپرسی پێشووی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕادەست بكەنەوە.

 بەگوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل، تەلئەبیب ئامادە نییە تەرمی یەحیا سنوار بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕادەستی بزووتنەوە فەلەستینییەكە بكاتەوە.

ئیسرائیل ڕای گەیاند: تەرمی سنوار لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان نییە و ڕادەستی ناكاتەوە.  دووپاتی كردووەتەوە كە "ئەمە هەرگیز ڕوو نادات".

ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەی غەزەی وێران كردووە، رای گەیاند كە دوای راگرتنی شەڕیش، جارێكی تر حەماس بۆی نییە دەسەڵاتی بەسەر غەزەدا هەبێت.
 




وشە - سۆران عەزیز