بەپێی توێژینەوەیەك كە لە ئەمەریكا كراوە، بوونی نەخۆشییەكانی دڵ لەلای ئافرەتان، ئەگەری زۆر و مەترسیی زیاتری هەیە كە تووشی شێرپەنجەی مەمك ببن، چونكە ئەو نەخۆشییە بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 14ی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەك كە لە سەنتەری "ئێم دی ئەندرسۆن" بۆ لێكۆڵینەوە لە شێرپەنجەی سەربە كۆمەڵەی تێكساسی ئەمەریكا ئەنجام دراوە، توێژەران دەڵێن زۆربەی ئەو ئافرەتانەی نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە، ئەگەرێكی زۆریش هەیە تووشی شێرپەنجەی مەمك بن، چونكە ئەو نەخۆشییە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا چاودێریی 19 ئافرەتیان كردووە كە شێرپەنجەی مەمكیان هەبووە و چاودێرییەكەیش لە ساڵی 2009 تا 2020ی خایاندووە. لەوێدا دەركەوتووە زۆربەی تووشارانی شێرپەنجەی مەمك كە بە رێژە دەكاتە 49%، كێشەیان لەگەڵ نەخۆشیی دڵ هەبووە.
توێژینەوەكە دووپات لەوە دەكاتەوە كە ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، زۆربەیان تووشی شێرپەنجەی مەمك لە پلەی یەكدا بوون. نموونەی جۆری HR+/HER 2 ی بۆ شێرپەنجەكە دەهێنێتەوە كە 11%یان كە پێشتر تووشی نەخۆشیی دڵ بوون.
كیڤین نید پسپۆر لە نەخۆشییەكانی گرێ لە سەنتەری "ئێم دی ئەندرسۆن" گوتوویەتی، نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن، چالاكیی بەرگریكردن لە جەستە ناهێڵن و ئەوەش وا دەكات خانە شێرپەنجەییەكان دروست ببن.
بۆیە ئەو پسپۆرە دووپات دەكاتەوە كە زۆربەی ئەو ئافرەتانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، ئەگەری زۆر هەیە تووشی شێرپەنجە ببن، چونكە هەردوو نەخۆشییەكە پێوەندییان بە یەكترەوە هەیە.
بەپێی سەنتەری ئەمەریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و چارەسەركردنیان، نەخۆشیی دڵ هۆكاری سەرەكی مردنە لە ئەمەریكا، لە دوای ئەوەیش نەخۆشیی شێرپەنجە دێت، پاشانیش نەخۆشییەكانی تر.