شاندێكی پارتی و بەرەی گەل لە كۆبوونەوە دان

:: PM:04:42:14/01/2025 ‌
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرەی گەل لە هەولێر دەستی پێ كرد. 

شاندەكەی پارتی پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق و ئومێد سەباح، شاندی بەرەی گەل پێكهاتوون لە لاهوور شێخ جەنگی و سۆران جەمال تاهیر و شادمان مەلا حەسەن و ژینۆ محەمەد.

"وشە" لە سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە زانیویەتی، كە كۆبوونەوەكە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، ئەوە یەكەم كۆبوونەوەیە كە لەگەڵ بەرەی گەل بەڕێوە بچێت. 

بەرەی گەل، دوو كورسیی پەرلەمانی كوردستانی هەیە، هێشتا خۆی یەكلا نەكردووەتەوە كە دەچێتە حكوومەت یان ئۆپۆزسیۆن دەبێت، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە بچێتە حكوومەتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم