تیكتۆک قەدەغە كرا

:: PM:06:58:17/01/2025 ‌

دادگای باڵای ئەمەریكا بڕیاری كۆتایی لەسەر پلاتفۆڕمی تیكتۆك دا و ئەو بڕیارەی پەسەند كرد كە لەسەر داخستنی لە ئەمەریكادا دەرچووە.

بڕیارەكەی ئەمڕۆ هەینیی دادگای باڵای ئەمەریكا، پاش یاسایەكی فیدراڵی دێت ناچاری كۆمپانیا چینییەكە بكات، پلاتفۆرمەكەیان بفرۆشن، چونكە تەنیا لە ئەمەریكادا 170 ملیۆن كەس بەكاری دەهێنن، لە ئەنجامیشدا دادگای باڵا بڕیاری داخستنی تیكتۆكی دا، پاش ئەوەی چین دژایەتیی یاساكەیان كرد.

بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەمی داهاتووەوە بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت و هەردوو حزبی دیموكراتی و كۆمارییش پشتیوانی دەكەن.

وێڕای ئەمە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی نویی ئەمەریكا كە ئەویش لەگەڵ سەرۆكایەتیی ترەمپ دەستبەكار دەبێت گوتی، سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەیەوێت ڕێگەیەك بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە بدۆزێتەوە و تیكتۆك بەردەوام بێت.


وشە - تایبه‌ت