كوردێک لە هونەری جەنگیی تێكەڵاودا یەكەمی جیهانە

:: PM:08:28:17/01/2025 ‌

محەمەد ساڵح یاریزانی هونەری جەنگیی تێكەڵاو MMA لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتیدا كە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە چوو، توانی ببێتە یەكەم.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 17ی كانوونی دووەم، ئەو پاڵەوانییە كۆتایی هات كە محەمەد ساڵح، یاریزانی كوردی خەڵكی شاری سۆران تێیدا بەشدار بوو و توانی تێیدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.

یاریی هونەری جەنگیی تێكەڵاو، ماوەیەكە لە كوردستانیدا یاریزانی زۆری بەرهەم هێناوە و توانیویانە لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكانیشدا بەشداری بكەن.

وەک لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانیدا دیارە، لە پاڵەوانێتییەكەدا وێنەی بارزانیی نەمری لەسەر تی شێرتەكەی نەخشاندووە و بەرزی دەكاتەوە.


وشە: كرمانج فەتاح


وشە - تایبه‌ت