ئەمەریكا لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی قسەی خۆی كرد

:: AM:09:00:20/01/2025 ‌
دوای كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی، ئەمەریكا یەكەم پەیامی خۆی لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە بڵاو كردەوە و دەڵێت، دیالۆگ و گفتۆگۆی نێوان كورد ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت، بەتایبەت لە پتەوكردنی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر لە سووریا.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی كانوونی دووەم، نووسینگەی كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕای گەیاند، ئەمەریكا پێشوازیی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 16ـی 1ـی 2025ـی نێوان سەرۆك مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، دیالۆگ و گفتۆگۆی نێوان كورد ڕۆڵێكی  گرنگ دەگێڕێت، بەتایبەت لە پتەوكردنی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر لە سووریا.

ڕۆژی 16-1-2025، لە پیرمام كۆبوونەوەیەكی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی كورد لە سووریا و ناوچەكە بەڕێوەچوو، سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە و دواین بارودۆخی سووریا و ئایندەی كوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ كرد.


وشە - رامیار جەواد