ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له پێكھاته‌ی مه‌سیحی ده‌ڵێت، 11 ساڵه خه‌ڵكی ئێمه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ھۆی داعش ئاواره بوون و ئێسته‌یش به‌ھۆی حه‌شدی شه‌عبی كه ره‌یان كلدانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و بگره ئه‌وانه‌ی له‌وێشن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچ ده‌كه‌ن، بۆیه تا حه‌شد له‌وێ بێت بیر له گه‌ڕانه‌وه ناكه‌نه‌وه .
وه‌حیده یاقۆ ھورمز ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له پێكھاته‌ی مه‌سیحی، به"وشه"ی راگه‌یاند، ھۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی مه‌سیحی بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه له ساڵی ٢٠١٤وه ئاواره بوون، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه متمانه‌یان به حكوومه‌تی عێراق نه‌ماوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حه‌شد داگیر كراوه و تا ئه‌وان له‌وێ بن، ئاواره‌كان ترسیان له گه‌ڕانه‌وه ھه‌یه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ته‌نیا له تسلقۆف پێشمه‌رگه ھه‌یه بۆیه خه‌ڵكی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی تر ترس ھه‌یه و خزمه‌تگوزاری نییه.
یاقۆ ده‌ڵێت، ''بینیمان چۆن قه‌ره‌قوشیان سووتاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ره‌یان كلدانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، ترس بۆ خه‌ڵكی ئێمه دروست ده‌كه‌ن و كوشتن ھه‌یه و ھیچیان بۆ نه‌كراوه، تا ئێسته خانووه رووخاوه‌كانیان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كه وه‌زیریان سه‌ربه حه‌شد و ره‌یان كلدانییه، ھیچ بۆ مه‌سیحییه‌كان ناكات ''.
ئه‌و گوتیشی نه‌ك ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه، بگره ئه‌وانه‌ی له‌وێشن ئاواره ده‌بن و زۆریان ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی تریش له دھۆك و زاخۆ و عه‌نكاوه‌ن، ره‌یان كلدانیش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا زه‌وییه‌كانیان داگیر ده‌كات و ترسیان بۆ دروست ده‌كات، سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرێ و فشاریان لێ ده‌كات تا به زۆر خانووه‌كانیان بفرۆشن. هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه ئاواره‌كان بیر له گه‌ڕانه‌وه نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه تا حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ بن، ئاواره‌كان ھیچ كاتێك بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناكه‌نه‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم