یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان كتێبێكی دوو بەرگی لە فتواكانی زانایانی ئاینی كورد بڵاو كردەوە كە لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن زانایانی كوردەوە دەرچوون.
د. حەسەن موفتی ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری فتواكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كۆكردنەوەی ئەو فتوایانە بۆ ئەوە بووە كە تاكی كورد پێویستی بەوە نەبێ بگەڕێنەوە بۆ فتوای زانایانی نەتەوە و شوێنەكانی تر، بەڵكو پشت بە بیركردنەوە و ئاستی زانایی زانایانی كورد دەبەستن.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو فتوایانە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردووی زانایانی ئاینی كوردستان لە كات و شوێنی پێویست دەریان كردووە، بۆیە لیژنەیەك لە مەكتەبی تەفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی پێكهات و ئەو فتوایانەمان كۆكردنەوە.
زیاتر گوتی، ئەو لیژنەیەی ئەركەكەی لە ئەستۆ بووە، گەڕاوینەتەوە بۆ فتواكانی 15 ساڵی ڕابردوو، دوای كۆكردنەوەی فتواكان پێداچوونەوەیان بۆ كرا لە ڕووی شەریعە و مەبدەئەوە، دوای ئەوەش ئەو فتوایانەی ڕەتكراونەتەوە ئەوان لادراون و ئەوانەشی كەم وكورتیان هەبووە، بەتێروتەسەلی دڕێژراونەتەوە.
ئەوەیشی گوت كە بەگشتی لە هەزار لاپەڕەدا فتواكان بە زمان و تێگەیشتن و لێكدانەوەی زانایانی كورد ئامادە كراوە، كەسەرجەم بوارەجیاوازەكان دەگرێتەوە وەك بابەتی جوانكاری، بتكوین،سەیف هۆم، بابەتی مووچە، تاقیگە و دەرمانخانە دەیانی تر كە ژمارەیان 200.
هەولێر/ شۆخان رەشید