بەهۆی ئەوەی ئێستە ناوەندی ساڵە لە پرۆسەی خوێندن، بۆیە بە خانەنشینكردنی مامۆستایان كێشە لە ناوەندەكانی خوێندن دروست دەبێت و داوای راگرتنی بڕیاری خانەنشینی تا ناوەڕاستی ساڵ دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی كانوونی دووەم، عیسا حوسێن سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایان ڕای گەیاند، بڕیارەكە حەوت هەزار مامۆستا دەگرێتەوە كە لەدایكبووی ساڵانی 1963، 1964و 1965ن، لە ئەگەری خانەنشینبوونی ئەو حەوت هەزار مامۆستایەش لە یەك كاتدا، بۆشایی لە ناوەندەكانی خوێندن دروست دەبێت.
زیاتر گوتی، پێشنیاز دەكەین بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی لە دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندنی 2024-2025 بۆ مامۆستایان جێبەجێ بكرێت، واتا 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ، چونكە زۆربەیان لە پۆلی 12 وانە دەڵێنەوە، یان بەڕێوەبەر، یاریدەدەر و سەرپەرشتیارن.
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری فۆرمێكی بڵاو كردەوە كە پێویستە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، ئەو فۆرمە پڕ بكەنەوە.