ئاشكرا بووە كە ئیكەر كاسیاس، گۆڵپارێزی مێژوویی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەگەڵ پۆڕنستارێكی پێشوو پێوەندیی سۆزداری هەیە.
میدیاكانی ئیسپانیا وێنەی كاسیاس و "كلۆدیا پاڤیڵ" ئەستێرەی پۆڕنستاریان گرتووە كە لە شەقامەكانی بەرشەلۆنە پیاسە دەكەن و لە هۆتێلێكی ئەو شارەدا كاتیان بەسەر بردووە.
ئەمە یەكەم جار نییە كاسیاس لەگەڵ خانمانی ناوداری بواری جیا پێوەندی دەبەستێت، دوای ئەوەی لەگەڵ سارە كاربۆنیۆر لە ساڵی 2021 جیا بوونەوە، لەو كاتەوە هەر ماوەیە لەگەڵ مۆدێلستێكی نوێ دەبینرێت.
وەك میدیاكانی ئیسپانیا باسی دەكەن، مانگانە كلۆدیا پاڤێل لە سەكۆی OnlyFans زیاتر لە 17 هەزار یۆرۆ بە بڵاوكردنەوەی وێنە ڕووتەكانی پەیدا دەكات.
كلۆدیا پاڤێڵ تەمەنی 28 ساڵە و لەناو ئیسپانیا زۆر ناودارە.