نێتفلیكس بە فەرمی رای گەیاند، لە 27ی حوزەیران وەرزی سێیەم و كۆتایی سكوید گەیم پەخش دەكرێت.
بە ناونیشانی "ئامادەبە بۆ یاریی كۆتایی"، نێتفلێكس پۆستەری وەرزی سێیەمی زنجیرەی بەناوبانگی كۆریی سكوید گەیمی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە 27ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لە تۆڕی نێتفلێكس پەخش دەكرێت.
وەرزی سێیەم و كۆتا یاریی سكوید گەیم بە تەواوی باس لە كارەكتەری سەرەكی جی-هون دەكات، دوای ئەوەی باشترین هاوڕێی لە یارییەكەدا لە دەست دا و لەلایەن "فرۆنت مان"ـەوە تەواو نائومێدییەك كرا، جی-هون بەردەوام دەبێت لەسەر ئامانجەكەی بۆ كۆتاهێنان بە یارییەكە، لە كاتێكدا "فرۆنت مان" بەردەوامە لە جووڵەی داهاتوو و هەڵبژاردنی یاریزانە رزگاربووەكان.
وەرزی یەكەم و دووەمی زنجیرە كۆرییەكە لە تۆڕی نێتفلێكس سەركەوتنی گەورەی تۆمار كرد، وەرزی یەكەم پڕبینەرترین زنجیرەی نێتفلێكسە، لە كاتێكدا وەرزی دووەم بە كاتێكی كەم توانی بچێتە ریزبەندی سێیەمی پڕبینەرترین زنجیرەكانی نێتفلێكس.