هونەرمەندێكی كورد 22 مانگ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

:: PM:12:09:01/02/2025 ‌
هونەرمەندێكی كورد بەهۆی گوتنی گۆرانی بەزمانی كوردی، سزای زیندانیی 22 مانگ‌ و 15 ڕۆژی بەسەردا سەپێنرا.

هونەرمەندی كورد مەزڵووم ئاكپۆڵاد ناسراو بە "مەزڵووم ژیندا"، لە دوای بڵاوبوونەوەی كلیپێكی لە حوزەیرانی 2016 بەناوی "خوێنی سەد ساڵە"، داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ڕێكخستن لەبارەی ئاكپۆڵاد دۆزێكی كردەوە.

لە دانیشتنی لە دادگای سزای قورسی 35ی چاگلایانی ئیستانبوڵ، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ڕێكخستن، 22 مانگ‌ و 15 ڕۆژ سزای زیندانیی بەسەر ئاكپۆڵاد سەپێنرا.

ئاكپۆڵاد لە ناوچەی بیۆغلوی ئیستانبوڵ گیرا و لە دوای كاروبارەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، برایە گرتووخانەی مەتریس، چاوەڕوان دەكرێت ئاكپۆلاد لە سێی شوبات ببرێتە گرتووخانەی سیڤیلری مەڕمەڕە.



وشە - سۆران عەزیز