هونه‌رمه‌ندی موزیكوان جه‌لال شاكر 40 ساڵه له بواری هونه‌ری موزیك و گۆرانی كار ده‌كات و به ئامێره سازه‌كه‌ی توانیویه‌تی خزمه‌تێكی باش به هونه‌ری كوردی بكات. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ''وشه'' باس له كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانی موزیك و گۆرانی ده‌كات و پێی وایه، جۆرێك زۆری و بۆری پێوه دیاره، هه‌ندێك كه‌س خۆیان به هونه‌ر نوساندووه ئه‌گه‌رنا هونه‌رمه‌ند نین.
بۆچی ژه‌نیاره به‌تواناكان به په‌نجه‌ی ده‌ست دێنه ژمار؟
به هۆی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه هونه‌ر ناتوانێت ژیانێكی باش و شایسته‌ت بۆ دابین بكات، ئه‌گه‌ر كارێكی تری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی، هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانیش ئێسته هه‌ریه‌كه و به‌دوای كاری خۆیانه‌وه‌ن، چونكه هونه‌ر نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ژیانێكی باشیان بۆ فه‌راهه‌م بكات، بۆیه ناچارین بێده‌نگ بین .
تۆ خزمه‌تی هونه‌رت كردووه ئه‌ی هونه‌ر خزمه‌تی تۆی كردووه؟
به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه به‌پێی پێویست هونه‌رمه‌ند خزمه‌ت ناكرێ و له كاره هونه‌رییه‌كان هاوكاری ناكرێ، بۆیه ده‌بوایه له‌م وڵاته پڕ سامانه‌ی ئێمه ئێسته ژیانی هونه‌رمه‌ند جۆرێكی تر بوایه .
رات له‌باره‌ی نه‌وه‌ی نوێ چییه ئایا ده‌توانن هونه‌ر به‌ره‌وپێش به‌رن و هونه‌ر به وڵاتانی دراوسێ بناسێنن؟
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له كاره جوانه‌كانیان ده‌كه‌م، به هیوام خۆیان به دوور بگرن له وه‌رگێڕانی هونه‌ری بیانی، چونكه خۆمان هونه‌رێكی ره‌سه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه و په‌له‌ش نه‌كه‌ن له كاره هونه‌رییه‌كانیان، چونكه ئێسته په‌له‌یانه، بۆیه به‌رهه‌مێكی تازه زۆر نامێنێته‌وه له ناو خه‌ڵك، له گۆرانیدا ئاواز و شیعر و موزیكێكی باش ده‌نگێكی زوڵاڵ پێویسته، به‌داخه‌وه لێره هه‌ندێك جار ده‌نگ و موزیك باشه، به‌ڵام شیعری باش نییه، بۆیه له به‌رهه‌مێكی سه‌ركه‌وتوودا ده‌بێت هه‌موویان باش بن .
ته‌مه‌نێكی زۆرت له بواری هونه‌ردا به‌ڕێ كرد و خزمه‌تێكی باشی هونه‌رت كردوه، بیرت له وازهێنان له ئامێره‌كه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه؟
ره‌نگه هه‌ندێك جار مرۆڤ دڵته‌نگ بێت كه به‌پێی پێویست به‌ده‌م داواكارییه‌كانیان نایه‌ن یان هه‌ندێك كاری لاواز ده‌بینین، باوه‌شی گه‌رمیان بۆ ده‌كرێته‌وه ئه‌وانه ناخۆشن، به‌ڵام من دڵ و رۆحم له‌گه‌ڵ موزیك تێكه‌ڵه جارێ به‌رده‌وامم نازانم تا كوێ ده‌مبات .
بۆچی موزیك و گۆرانی پێشان زۆر به ساده‌یی ده‌كرا، به‌ڵام چێژی له ئێسته خۆشتر بوو؟
هونه‌ری جاران ره‌سه‌ن و رۆحێكی باشی تێدابوو، خه‌ڵك له پێناو هونه‌ر كاری ده‌كرد و كوردیش حه‌زی ده‌كرد وه‌ك وڵاتان هونه‌رێكی هه‌بێت، ده‌یان مامۆستای شاره‌زامان هه‌بوو له هونه‌ر، به‌ڵام ئێسته زۆری و بۆریی پێوه دیاره هه‌موویان نا، به‌ڵام هه‌ندێكیان خۆیان به هونه‌ر نوساندووه، ئه‌گه‌رنا هونه‌رمه‌ند نین .
ده‌نگێكی تایبه‌تت هه‌یه له هونه‌ری گۆرانی، ئه‌ی بۆچی زیاتر په‌ره‌ت به هونه‌ری موزیك داوه نه‌ك گۆرانی؟
جاران شه‌رمم ده‌كرد گۆرانی بڵێم، چونكه حه‌زم ده‌كرد هه‌ریه‌كه‌مان كاری خۆی بكات، بۆیه زیاتر خه‌ریكی ئاوازدانان بووم بۆ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانم، له دوایدا ئه‌م رێگایه‌شمان تاقی كرده‌وه بۆ ئاوازێكی خۆم، به هیوام به دڵی ئازیزان بێت .
پاش ساڵانێكی زۆر چۆن بوو به‌م دواییانه‌دا به‌رهه‌مێكی گۆرانیت بڵاو كرده‌وه؟
من گۆرانیبێژ نیم به‌ڵام ده‌زانم گۆرانی بڵێم و شاره‌زاییم هه‌یه له مه‌قامه‌كان، له‌باره‌ی به‌رهه‌می جیابوونه‌وه‌م له شیعری مامۆستا نازم دڵبه‌نده و ئاواز و گوتنی هی خۆمه.
موزیكی ئێسته چێژی جارانی ماوه؟
موزیك هه‌میشه چێژی خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا كاری كرچوكاڵیش هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی به‌رهه‌م كاره‌كان واده‌رده‌كه‌ون، ناكرێت ئێمه به هه‌موو به‌رهه‌مێكیش ئۆكه‌ی بڵێین و من زۆرجار سه‌یری تیڤی ده‌كه‌م، جاری وا هه‌یه له 10 به‌رهه‌م یه‌ك دانه‌یان ته‌واو هونه‌رییه ئه‌وانی تر به‌ڕێكردنه، داوا ده‌كه‌م هه‌گبه‌كانمان پڕ بكه‌ین له كاری جوان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا لێی په‌شیمان نه‌بینه‌وه .
بۆ ئه‌وه‌نده ره‌خنه له رۆژگار و له هونه‌ر ده‌گریت؟
ره‌خنه‌كانم بنیاتنه‌ره پێم خۆشه هونه‌ره‌كه‌م له لووتكه‌دا بێت، چونكه زیاتر له 40 ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌م نابێ هونه‌ره‌كه‌مان پاك و ره‌سه‌ن نه‌بێت، بۆیه هه‌ندێك جار له‌وه گله‌ییم هه‌یه كارێكی زۆر جوان و ره‌سه‌ن دێنن ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و موڵكی كوردی پێوه ناهێڵن، بۆیه پێویسته چاودێرییه‌كی رژد هه‌بێت .
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق