له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 20 چالاكی ژن له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، شه‌ش كه‌سیشیان له‌لایه‌ن ده‌زگای داد سزای به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م 18 حاڵه‌تی ژنكوژی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران تۆمار كراون كه ژماره‌یه‌كیان كوردن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی مانگانه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا 20 چالاكی ژن گیراون كه له‌و ژماره‌یه شه‌ش كه‌سیان كورد و 11 ی تریان له كه‌مینه‌ی به‌هایی بوون.
له بۆكان سروه شیری و به‌فرین مه‌حموودی، له مه‌هاباد گه‌لاوێژ محه‌مه‌دی ئه‌رشه‌د، له سه‌وڵاوا په‌روین ئه‌دوایی و له دێوڵان سوهه‌یلا موتاعی و له سنه ئایدا عه‌موویی، له‌و ژنه چالاكانه‌ن كه له یه‌كه‌م مانگی ئه‌مساڵدا گیراون. گیراوانی تر هی شاره‌كانی تری ئێرانن كه زۆربه‌یان ئیسفه‌هانین و له به‌هاییه‌كانن.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م سێ چالاكی ژن له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، سه‌رجه‌م سزای 12 ساڵ و شه‌ش ڕۆژ به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. غه‌زه‌ل مه‌رزبان جه‌ورشه‌ری بێجگه له سزای به‌ندكردن، لێدانی 74 قامچیشی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
جێی باسه ده‌ستبه‌سه‌ركردن و سزادانی ژنان یه‌ك له شێوه جێكه‌وتووه‌كانی هه‌ڵاواردن له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه. له دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گوشاره‌كان له‌سه‌ر چالاكانی ژن قه‌باره‌یه‌كی به‌ربڵاوتر و سه‌ختتری به‌خۆیه‌وه بینیوه. كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوانه به‌رده‌وام له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌وڵی داوه تا ئه‌و جێی بۆی ده‌كرێت، گۆڕه‌پانی چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و مافی مرۆڤی بۆ ژنان سنووردارتر بكاته‌وه. سیاسه‌ته‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی سێكسی و ڕه‌گه‌زی و هه‌روه‌ها په‌راوێزخستنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌مینه سێكسی و ڕه‌گه‌زییه‌كان، له ڕێگه‌ی به سزاناساندنی ناسنامه‌یانه‌وه یه‌كێك له سیاسه‌ته رژده‌كانی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی له ئێراندایه.
هه‌ر له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 18 ژن له شاره جیاوازه‌كانی ئێران كوژراون كه كوژرانی 16 كه‌سیان به ده‌ستی كه‌سانی نزیكی خۆیان وه‌ك هاوژینه‌كه‌یانه‌وه بووه.
له سه‌رجه‌م ئه‌و 18 حاڵه‌ت ژنكوژییه، لانی كه‌م نۆ حاڵه‌ت به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یه‌نراون. هه‌روه‌ها سێ ژن به پاساوی پاراستنی نامووس، یه‌ك ژن به‌هۆی دزی و یه‌ك ژن به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیرییه‌وه كوژراوه و هۆكاری كوژرانی چوار ژنی تر نادیاره. له حاڵه‌ته‌كانی ژنكوژی نۆیان پێوه‌ندیی به پارێزگاكانی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ژنكوژی به‌رزترین ئاستی دژایه‌تیی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دایه. كوشتنی ژنان به پاساوی پاراستنی نامووس ته‌نیا به‌شێك له ژنكوژییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. بنه‌مای سه‌ره‌كیی ژنكوژی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا مێژوو، بۆنه‌كان و یاسا پیاوسالاری و دژه‌ژنانه‌كانه.
له ساڵی رابردوودا 122 ژنكوژی له ئێران‌دا تۆمار كراوه كه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كوشتنانه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و ژنانه‌وه ئه‌نجام دراون. یاسا و بیری دژه‌ژنانه ڕقێكی قووڵ دژ به ژنان ئاسایی ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كوشتنی ژنان، به شێوه‌یه‌كی ئاساییتر و بێ تێچووتر ئه‌نجام بدرێت.
رێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامیی ئێران به سیستمێكی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی ده‌زانێت كه تێیدا كوشتن و ئازاردانی ڕێكخراوانه‌ی ژنان له هه‌ندێك قۆناغدا یاسایی كراوه‌ته‌وه، بۆیه‌ش به پێویستی زانیوه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی سیستمی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی له ڕیزی "تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی"دا هه‌ڵسه‌نگێنێت، ئه‌وه‌ش له پێناسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا دابنرێت. كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا ئاشكرا دژه‌ژنانه‌كانی و پێكهاته‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا، بخاته ڕیزبه‌ندی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زییه‌وه و له ژێر ئه‌و چه‌مكه‌دا به تاوانبار بناسرێت.