سەنا بەرزنجی گلەییەكی زۆر لە خۆشەویستەكەی دەكات

:: AM:10:51:05/02/2025 ‌
سەنا بەرزنجی بەرهەمێكی نوێی بە ناوی "چارەنووس" بڵاو كردەوە و تێیدا گلەییەكی زۆر  لە خۆشەویستەكەی دەكات. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی یوتیوب، بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی "چارەنووس" بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.

بەرزنجی لەو گۆرانییەدا گلەییەكی زۆر لە خۆشەویستەكەی دەكات و دەڵێت: "بڕیار بوو پایز بگەڕێیتەوە، وا زستانیش هات نەهاتیتەوە، ئەترسم ڕۆژێك بێیتەوە بۆ لام هێندە پیربووبم نەمناسیتەوە".

تێكستی گۆرانییە نوێیەكەی سەنا لەلایەن ئیسماعیل محەمەدی شاعیرەوە دانراوە، موژین ئاوازەكەی داناوە، حەمید حاتمی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە و لە دەرهێنانی ئێڤن ستیڤنە.

كۆتایی مانگی ساڵی ڕابردووش سەنا كۆتا بەرهەمی بە ناوی "جا بڕۆ" بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.

سەنا بەرزنجی لە دایكبووی ساڵی 2001ی رۆژهەڵاتی كوردستانە، سەرەتا بە گوتنەوە و كەڤەركردنی گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی دەستی پێ كرد و هەوادارێكی زۆر بۆ خۆی راكێشا.



وشە - سۆران عەزیز