كه‌ریم ئاغاخان كه 49ه‌مین ئیمامی شیعه‌ی ئیسماعیلییه‌كانه و له لیسبونی پورتوگال ده‌ژیا، له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تیی ئه‌و ئیمامه، هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی به فه‌رمی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، به‌مزووانه شوێنگره‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
پێڕه‌وانی مه‌زه‌وی ئیسماعیلی كه رێچكه‌یه‌كی شیعه‌یه، ژماره‌یان له ته‌واوی دنیا ده‌گاته 12 ملیۆن كه‌س و پێیان وایه ئیمام جه‌عفه‌ر سادق حه‌وته‌مین ئیمامی شیعه‌یه و ئیمساعیلی كوڕی هه‌شته‌م ئیمامه.
زۆربه‌ی پێڕه‌وانی ئیسمایلی له هیندستان، پاكستان، ئه‌فغانستان و تاجیكستان ده‌ژین و ره‌چه‌ڵه‌كی ئیمامانیان بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، كه‌ریم ئاغاخان له ساڵی 1936 له جنێڤی سویسرا له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا له ساڵی 1957 جێی باپیری گرته‌وه و بووه به ئیمامی 49ی ئیسماعیلییه‌كان.
ئه‌و له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی مێژووی ئیسلامی خوێندبوو و له ساڵی 1967 دامه‌زراوه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاغاخانی دامه‌زراند كه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی، یارمه‌تی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان ده‌دات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له ئه‌فغانستان و تاجیكستان كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه و پرد و قوتابخانه‌ی بنیات ناوه.