كاوه حوسێن ئه‌و شاعیره لاوه‌یه كه هه‌میشه جیاواز ده‌نووسێت و جیاوازیی له نووسینه‌كانیدا هه‌یه، وشه‌كانی ناو شیعره‌كانی زۆر به ئاسانی هه‌موو چین و توێژێك لێ تێده‌گات، بۆیه تا ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 100 شیعری تایبه‌ت به خۆیه‌تی و توانیویه‌تی به شیعره جوانه‌كانی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه. ئه‌م شاعیره له دایكبووی ساڵی 1984 و خه‌ڵكی گوندی پیریادی سه‌ربه چه‌مچه‌ماڵه، خوێندنی سه‌ره‌تای تا په‌یمانگه‌ی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه و ساڵی 2013 به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی ته‌واو كردووه، ئێسته‌یش فه‌رمانبه‌ره له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ''وشه'' باس له‌وه ده‌كات كه ساڵی 1999 یه‌كه‌م شیعری نووسیوه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان كۆڕی شیعره.
هۆكار چییه شیعره‌كانی تۆ زۆر به‌خێرایی ده‌چێته ناو خه‌ڵكه‌وه؟
زمانی نووسینی من زمانێكی ئاڵۆز نییه و به‌زمانی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وارێكیش ده‌نووسم، گه‌نج و هه‌رزه‌كاران زۆر به ئاسانی لێم تێده‌گه‌ن .
به‌شێك له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت به ناوی ئیمپراتۆری خه‌م ناوت ده‌هێنن، ئایا مانای ئه‌وه‌یه شیعره‌كانت له‌گه‌ڵ ئازاری خه‌ڵكه؟
هه‌میشه ئازاره‌كانی خۆم ده‌نووسمه‌وه، ئازاری منیش هه‌مان ئازاری ئه‌وانه، بۆیه ئه‌وان من به موڵكی خۆیان و منیش ئه‌وان به موڵكی خۆم ده‌زانم.
هۆكاری زۆریی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
راستگۆبوون له نووسین و راستگۆیی له‌گه‌ڵ ناخ و ویژدانی خۆم، ئه‌و هه‌موو ئازیزانه‌ی پێ به‌خشیم .
بۆچی ئێسته شیعر زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به خه‌ڵك ده‌گات؟
چونكه خه‌ڵك حه‌زی به گوێگرتنه نه‌ك خوێندنه‌وه، شیعر به شێوازی ده‌نگ باشتر ده‌گات وه‌ك له نووسین.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند شیعریت و چه‌ند شیعرت كراونه‌ته گۆرانی؟
خاوه‌نی 100 شیعری خۆمم و كۆمه‌ڵێك شیعریشم كراونه‌ته گۆرانی .
ده‌كرێ به هه‌موو كه‌سێك كه شیعر ده‌نووسێت بگوترێت شاعیر؟
هه‌مانه ناوی خۆی ناوه شاعیر، هه‌مانه خه‌ڵك ناوی ناوه شاعیر، گرنگه لای خه‌ڵك چیت نه‌ك خۆت.
وه‌ك شاعیرێك رات چییه به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستی، راسته ده‌ڵێن شاعیر یه‌ك جار عاشق ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه درۆیه كه به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌كرێت، خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می به‌سه‌ر چوو .
ئایا هه‌ژاری به‌هره‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات؟
زۆربه‌ی مرۆڤه به‌هره‌داره‌كان خه‌ڵكی هه‌ژارن، به‌ڵام چونكه پاره‌یان نییه ناگه‌ن به خه‌ونه‌كانیان .
نووسینی چ جۆره شیعرێك زۆر قورسه؟
هه‌موو جۆره نووسینێك قورسه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات به‌رانبه‌ری .
چیرۆكی پشت هۆنراوه‌كانی تۆ چین و بۆ كێت نووسیون؟
چیرۆكی هۆنراوه‌كانی من ژیانی خۆمن.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق