بەفرەكە دەوامی شارێكی كوردستانی كردە پشوو

:: PM:10:40:07/02/2025 ‌

بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕای گەیاند كە بەفرەوە، سبەی شەموو، هەشتی شوبات لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکوومییەکانی شارەکە پشووی فەرمی دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، حەوتی شوبات، ئەمیر عەباس جەعفەری گوتی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی قەیرانەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بڕیار درا كە سبەی شەموو لە سەرجەم قوتابخانە، کۆلێژەکان و فەرمانگەکان پشوو بێت، ئەمەش بەهۆی پێشبینی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینی بەفری زیاتر لە سنووری پارێزگاکە.

خوێندنی قوتابخانەکان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.



وشە - تایبه‌ت