شێوەكارێكی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد

:: PM:01:33:09/02/2025 ‌
دوێنێ هەشتی شوبات، هونەرمەندی ناسراوی كورد ڕەزا تۆپاڵ كۆچی دوای كرد، تۆپاڵ ساڵی 1934 لە شاری دێرسیم لە دایك بووە و ساڵی 1968 چووەتە ئەڵمانیا، هەر ئەو ساڵە لە ئەكادیمیای هونەری شێوەكاری لە مونشین دەستی بە خوێندن كردبوو.

تۆپاڵ بەدرێژایی 57 ساڵی ژیانی لە ئەڵمانیا، بەردەوام نیگاری كێشا و تاكە مۆتیڤی كارەكانیشی ژیانی كوردەواری بوو. ئەرشیڤی ئەو هونەرمەندە بەشدارێكی بەردەوامی پێشانگە گەورەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپا و دنیا بووە و زۆری مەبەستی بووە وەك "شێوەكاری كورد" ناو ببرێت، تەنانەت لەو سەردەمانەیشدا كە دەوڵەتی تورك نەیدەهێشت لە ئەوروپایش ناوی كوردی لە منداڵ بنرێت.

بەكر شوانی وەرگێڕ لەسەر ئەو هەموو كارەی تۆپاڵ  كردوویەتی دەنووسێت: تۆپاڵ لە چەند دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوای كردووە كورد لە دوای خۆی، خاوەنداری لە تابلۆكانی بكەن و نەهێڵێن بفەوتێن. بۆیە زۆر گرنگە لە هەولێر، سلێمانی یان دهۆك مۆزەخانەیەكی هونەری هاوچەرخ بكرێتەوە بۆ پاراستنی كاری هونەرمەندان.







وشە - سۆران عەزیز