وەزارەتی ناوخۆ: نیاز بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە

:: PM:03:56:09/02/2025 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی سلێمانی بڵاو كردەوە. 

راگەیێندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە
جەند رۆژێكە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەك فەرمانبەر بەدی دەكرێت. داواكارییە رەواكانی فەرمانبەران و چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان هەمیشە لە خشتەی كارە لەپێشینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەل حكوومەتی فیدرال لە بەغدا كار بۆ بەدیهاتنیان كراوە و تا رادەیەكی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا لە هەولی چارەسەركردنی بابەتە هەلواسراوەكانین. 

ئەوەی جێگای هەلوەستەیە، كۆمەلێك كەس و لایەنی دەرەكی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواكارییانە بە كاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێك لایەنی پاشكۆ، لایەنەكانی لە یاسا دەرچوو ، پ. ك. ك. و كەسانی تر سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەكانی تری هەرێم بەكاری بهێنن و بەمەش داواكارییە رەواكانی فەرمانبەران تێكەڵ بە مەرامەكانیان دەكەن. 

سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشان، هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رێگرییان لێدەكرێت و هەر هەولێك بەدەر لە یاسا و رێنماییەكان بێت رێگەی پێنادرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم