پارێزەرێك: هەولێر بەرانبەر خیانەت و دوژمنان خۆپێشاندان دەكات نەك بۆ ئاژاوەگێڕی

:: PM:06:11:09/02/2025 ‌
پارێزەرێك رای دەگەیەنێت، هەولێر بە خوێن گەیشتووەتە ئەو پێشكەوتنەی كە ئێستە هەیە، بۆیە بە ئاسانی نابێت گێرەشێوێن و كەسانی مەبەست خراپ بێنە شارەكەوە. 

پارێزەر محەمەد خورشید مەنتك، بۆ "وشە" گوتی، ھەولێر ئاژاوەگێر نییە، چونكە ھەولێر بە خوێن گەیشتووەتە ئەو ئاستە، ھەولێر لە گەشەكردنە و ھەولێر كوردی ناساند.

ئەو گوتی، ھەولێر ھەڵدەستێ بەرانبەر دوژمن نەك بۆ تێكدانی دۆخى تەناهى و ئاسایشی شار و شكاندنی كەلوپەل و بینایە حكوومییەكان، ھەولێر ژێردەستی بێگانەی قبول نییە چ ماڵە ھەولێرییەك ھەیە كەمتر لە شەھیدێكی ھەبێت؟.

"ھەولێر ھیچ تۆزێكی خیانەتی لەسەر نییە، چونكە بناغەی ھەولێر ئیرادەیەكی وا بەھێزە بە وێنەی پۆڵا و راگرەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە". پارێزەرەکە واى گوت.

لێدوانی ئەو پارێزەرە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ رای گەیاند، پەكەكە و چەند لایەنێكی تر دەیانەوێ‌ ئاژاوەگێڕی بكەن و ناوچەكانی تری كوردستان لە ڕێی ئەو خۆپێشاندانەوە تێك بدەن.


وشە - وشه‌