دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی زۆر ترساون و زراویان چووه، بۆیه ئێسته حه‌ز ده‌كه‌ن دانوستان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده منیش پێم باشه كێشه‌كان به دانوستان یه‌كلا ببنه‌وه. ئه‌و داوای له ئێران كردووه له نێوان بۆمب و واژووكردنی نووسراوه‌یه‌ك یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی رابردوو له چاوپێكه‌وتنێكدا كه كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌گه‌ڵیدا كردبووی، باسی له كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ندیدار به ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئه‌وه‌ی دركاند كه ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ترسێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه دوو بژارده خراوه‌ته به‌رده‌م ئێران، یان بۆمب یان واژووكردنی نووسراوه‌یه‌ك، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانێت ئه‌مه‌ریكا زۆر حه‌زی له شه‌ڕ و هێرشكردن نییه، ئێرانیش با بیری نه‌چێت چی به‌سه‌ر سیستمی به‌رگریی ئاسمانییه‌كه‌ی هات و په‌یجه‌ره‌كان چی‌یان به‌سه‌ر حزبوڵا هێنا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران كرد كه له ساڵی 2015 واژوو كرا و روونی كرده‌وه، بۆیه له 2018 رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چونكه رێككه‌وتنێكی زۆر خراپ بوو و ئێران به‌ره‌و خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌برد.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نوێ تره‌مپ پێی وایه، ئه‌مه‌یان ده‌بێت زۆر جیاواز بێت و به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به ته‌واوی له ژێر چاودێریدابن، ته‌واوی ماده ئه‌تۆمییه‌كان له‌ناو ببرێن و ئه‌مه‌ریكا دڵنیا بێت كه ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به‌و چه‌كه ناگات.
ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدان كه به‌رپرسانی باڵای ئێران، ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئەمەریکا دانوستان بكه‌ن و دوێنێش له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئێران، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی تری حكوومه‌ت، داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئێران لێكدایه‌وه و پاڵپشتییان له بۆچوونه‌كانی خامنه‌یی كرد.
جێی باسه ئه‌و رووداوانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌های تمه‌نی ئێران بۆ نزمترین ئاستی مێژوو دابه‌زێت، ته‌نیا له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك 10 هه‌زار تمه‌ن بێته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك و جگه له گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ناوخۆی ئێرانیش گوشارێكی زۆر هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆی ناله‌باریی دۆخی بازاڕه‌كان و گرانتربوونی شتومه‌ك، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش په‌ره بستێنن.