ماڵپەڕی "ئەفتۆنبلادێت"ی سویدی بڵاوی كردەوە، لەناو ئاپۆرای بەردەم خێوەتی مانگرتووانی سلێمانی بارهەڵگرێكی كۆمپانیایەكی سویدی بینراوە، كاتێك پرسیاریش لە كۆمپانیاكە كراوە، سەری سڕماوە كە ئەم باڵهەرگەی ئەوان چی دەكات لەوێ و رەتیشی كردووەتەوە كە كۆمپانیاكەی ئەوان هیچ پێوەندییەكی بە سیاسەتەوە هەبێت.
ماڵپەڕی ئەفتۆنبلادێتی كە ئاژانسێكی هەواڵی سویدییە، بڵاوی كردووەتەوە لە شاری سلێمانی چەند كەسێك مانیان گرتووە و لەبەردەم خێوەتەكەیان لە پڕ بارهەڵگرێكی كۆمپانیای پۆستەی سویدی "بۆستنورود" بینراوە، كاتێكیش پرسیار لە كۆمپانیاكە كراوە دەربارەی بارهەڵگرەكەیان، شۆك بووە و گوتوویەتی، ئەوە شتێكی نامۆیە بۆ ئێمە و كارێكی باش نییە.
ماڵپەڕەكە قسەی لەگەڵ "ئەندرێس پۆرلیۆس"ی گوتەبێژی كۆمپانیای "بۆستنورد" كردووە كە كۆمپانیایەكی سویدی تایبەتە بە كاری پۆستە و كاری گەیاندن دەكات، لە وەڵامدا گوتوویەتی، بەراستی ئەمە جێگەی شۆكە.
گوتەبێژی كۆمانیاكە دواتر داوای وێنەی بارهەڵگرەكەی كردووە، دوای بەدواداچوون و پێداچوونەوە گوتوویەتی، چەند بریكارێك هەن كە كار بۆ ئێمە دەكەن و لۆگۆی كۆمپانیاكەی ئێمەیش لەسەر بارهەڵگرەكانیان دادەنێن، هەر كاتێكیش كارەكانیان نامێنێت و پێوەندیمان پێیانەوە نامێنێت، لۆگۆكە لێناكەنەوە و رەنگە ئەمە بەو هۆكارە رووی دابێت.
گوتەبێژەكە رەتی كردەوە كە بارهەڵگرەكە هی ئەوان بێت و راشی گەیاند، كۆمپانیاكەی ئێمە هیچ پێوەندییەكی بە سیاسەتەوە نییە.
گوتەبێژی كۆمپانیای بۆستنورد ئەوەیشی گوت، ئەمە یەكەمجار نییە كە بارهەڵگرەكانمان لە شوێنی چاوەڕواننەكراو ببینرێت، پێش چەند ماوەیەكیش یەكێك لە بارهەڵگرەكانمان لە ئەفریقا بینرا، ئەمە هەرچەندە لەوەی دوای وردبوونەوەی تەواو لە بارهەڵگرەكە، كۆمپانیاكە دەڵێ: بارهەڵگرەكە بە فەرمی هی كۆمپانیاكەی ئێمە نییە، وە هیچ لقێكیشمان نییە لە عێراق كار بكات.
لە كۆتایی قسەكانیدا گوتەبێژی كۆمپانیاكە دەڵێ، بێگومان ئەوە رووداوێكی باش نییە.