پەیمانگای "واشنتن پۆست" راپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەبارەی "سابرین نیوز"ـەوە بڵاو كردووەتەوە تیایدا هاتووە كە تۆڕێكی راگەیاندنی سەرەكی بەرەی مقاوەمە و میلیشیاكانە لە عێراق.
راپۆرتی پەیمانگاكە بەم شێوەیە باسی "سابرین نیوز" دەكات
ناوی تۆڕ: "صابرین نیوز"
جۆری رێكخستن: رووكاری سەرەكی راگەیاندنی میلیشیاو گرووپە چەكدارەكانی عێراقە، لە سەرەتا تەنیا بابەتە پێوەندارەكی تایبەت بە "عەسائیبی ئەهلی حەق"ـی بڵاو كردووەتەوە، دواتر بووەتە پەنجەرەیەكی فراوانتر بۆ بڵاوكردنەوەی كاروچالاكییەكانی بەرەی مقاوەمە بەشێوەیەكی گشتی و لینكی راستەوخۆی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران هەیە و گشت ئەو هەواڵانەیش رووماڵ دەكات كە پێوەندارن بە چالاكییەكانی بەرەی مقاوەمە و هاوكات هەموو هەوڵێكیشی بریتییە لە لێدان و لاوازكردنی نەیارانی بەرەی مقاوەمە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی تایبەت بەخۆی.
مێژوو و ئامانجی "سابرین نیوز"
سابرین نیوز، لە 11ی كانوونی دووەمی 2020 وەك كەناڵێكی بچووك لە تێلیگرام دەستی بەكارەكانی كرد، بەڵام لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020 كەناڵەكە بووە یەكێك لە كاریگەرترین و پڕبینەرترین كەناڵی بەرەی مقاوەمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020 كەناڵەكە 310 هەزار بەشداری هەبوو لە تلگرام.
ئامانجەكانی كەناڵی "سابرین نیوز"
- گرنگیدان بە كەیسی بەرەی مقاوەمە.
- بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست بۆ سەرلێشێواندن كە ئامانجی سەرەكی بریتییە لە شێواندنی وێنای ئەو حكوومەتانەی بەرەی مقاوەمە بە دژی خۆیانی دەزانن.
- بڵاوكردنەوەی دروشم دژی ئەمەریكا و ئیسرائیل و كاركردن لە پێناو بەربڵاوبوونەوەی دروشمەكان.
- رووماڵكردن و هەوڵدانی دروستكردنی پشتگیری بۆ خۆپێشاندانەكان و جووڵانەوەكانی ناڕەزایی لەو شوێنانەی روودەدەن و حكوومەتی شوێنەكە بە نەیاری بەرەی مقاوەمە دەزانن.
كەناڵەكانی سابرین نیوز
سابرین نیوز لە پلاتفۆڕمە جیاوازەكانی تێلگرام و ئێكس و فەیسبووك لاپەڕەی تایبەت بەخۆیان هەیە و لە ئایاری 2021 لە تێلیگرام چەنەڵێكی فارسیان كردووەتەوە و تا ئێستە بەردەوامە و 12 هەزار بەشداربووی هەیە.
دوو چەنەڵی تری توركی و ئازەربایجانی كردەوە لە هەمان ساڵدا، بەڵام ئێستە چەنەڵەكان بەم دوو زمانە چالاك نین و راگیراون و چالاكییەكانی بەرەی مقاوەمە بڵاو ناكەنەوە.
تۆڕی سابرین چەنەڵێكی تری هەیە لە تلگرام بە ناوی "سابرین بۆ توێژینەوە و شیكردنەوەی تەناهی - ئەمنی".
سەرچاوە: پەیمانگای واشنتن بۆ توێژینەوە.
وەرگێڕانی: وشە