ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری كاتیی سووریا رای گه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی خاوه‌ندارێتی غه‌زه و گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی، شكست ده‌هێنێت.
شه‌رع له كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆدكاستێكی به‌ریتانی گوتی، ''به بڕوای من هیچ هێزێك ناتوانێت خه‌ڵك له زێدی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ربكات، وڵاتانێكی زۆر ویستوویانه ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام شكستیان خواردووه، به‌تایبه‌تی بینیمان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی رابردووی جه‌نگی غه‌زه ئه‌و راستییه سه‌لمێنرا.''
ئه‌و له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هۆشداریی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوه و پێی گوتووه، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت رێبه‌رایه‌تیی كۆچی زۆره‌ملێیانه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان بكات، ئه‌وا پێویسته بزانێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه ژیرانه‌یه و نه له رووی سیاسی و ره‌وشتیشه‌وه كارێكی دروسته.
سه‌رۆك كۆماری كاتیی سووریا پێداگریی كرد كه له ماوه‌ی 80 ساڵی رابردوودا، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان شكستی هێناوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه زێدی خۆیان جێهێشتووه، پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و نه‌وه‌كانی فه‌له‌ستین له یه‌كتر ئه‌و وانه‌یه فێر بوون له‌سه‌ر خاك و نیشتمانیان بمێننه‌وه.
پێویسته بگوترێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه بۆ میسر و ئوردن، شه‌وی رابردووش له كاتی دیداری له‌گه‌ڵ شای ئوردن، دیسان دووباره‌ی كرده‌وه و گوتی، كۆتایی به نه‌هامه‌تیی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌هێنێت و ناكرێت هه‌موو جارێك بكوژرێن و ژیانیان تاڵ بێت، وا باشتره شوێنێكی ئارامیان هه‌بێت.