تەقینەوەیەك رووی دا

:: PM:12:00:12/02/2025 ‌
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەربە شارەدێی نەوجول، تەقینەوەیەك رووی دا و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا كراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی شوبات، وەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەدێی نەوجول رای گەیاند، لە گوندی شۆراوی سەربە شارەدێیەكەمان بۆمبێك تەقییەوە.

زیاتر گوتی، بۆمبەكە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا هایلۆكس تەقییەوە، جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

باسی لەوەش كرد،  گوندەكە گوندێكی چۆڵكراوە و لە سنووری نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكاندایە، ناشزانین بۆمبەكە كۆنە یان نوێیە.



وشە - رامیار جەواد