سه‌لام قه‌زاز پسپۆڕی كاره‌با، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ی ڕووناكی زۆر باشه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات، چونكه زۆرینه‌ی كاره‌بای كوردستان به فیڕۆ ده‌چێت و بارگرانی بۆسه‌ر حكومه‌ت دروست كردووه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی بۆ گرنگه؟
لایه‌نه باشه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی ئه‌وه‌یه، هاوبه‌شانی كاره‌با وا لێ ده‌كات، كاره‌با به فیڕۆ نه‌دات، زۆربه‌ی كاره‌بای كوردستان به فیڕۆ ده‌چێت، ئه‌م به فیڕۆدانه بووه‌ته فشارێكی ئێجگار زۆر له‌سه‌ر حكوومه‌ت. كاتێك فشارێكی گه‌وره‌ی مادی به‌هۆی كاره‌باوه ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌ت، ئه‌وكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی تر ده‌بێت، وه‌ك ته‌ندروستی و چه‌ندانی تر، به‌ڵام دۆخی ژیانی هاووڵاتی له‌و ئاسته‌دا نییه، كرێی كاره‌بای زۆری بۆ بێته‌وه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه به نرخه‌كاندا بكرێته‌وه.
پێتان وایه ده‌بێت نرخی كاره‌با چۆن بێت؟
پێشتر له سفر بۆ 450 كیلۆوات كه به‌به‌رده‌وامی سێ ئه‌مپێر كاره‌با له 30 ڕۆژدا، هه‌شت هه‌زار دیناری بۆ ده‌هاته‌وه، ئه‌وه هه‌ر پاره نییه ده‌كاته 270 دینار له ڕۆژێكدا ناكاته پاره‌ی چایه‌ك، ئه‌وه واده‌كات كاره‌با زۆر به فیڕۆ بچێت.
ئه‌وه‌ی ئێسته له پڕۆژه‌ی ڕووناكی هه‌یه و من پێم باشه، به هاوبه‌شیی كاره‌با بگوترێت ئه‌وه‌نده كیلۆواته‌ت خه‌رج كردووه و پاره‌كه‌ی ده‌كاته ئه‌وه‌نده، تۆ مادام كاره‌بات كه‌م خه‌رج كردووه، ئه‌وه 70%ی حكوومه‌ت بۆت ده‌دات، به‌ڵام تا زیاتر خه‌رج بكه‌ی حكوومه‌ت كه‌متر پاڵپشتیت ده‌كات تا هاووڵاتی بزانێت چه‌ندی خه‌رج كردووه، حكوومه‌ت چه‌ندی بۆ داوه و خۆی چه‌ند پاره ده‌دات.
ئایا ئه‌م پڕۆژه‌ی ڕووناكی قه‌یرانی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای بكه‌ین، وا له هاووڵاتی بكات ئیتر به زیادكردنی نرخی كاره‌با یان پاڕانه‌وه كاره‌با به فیڕۆ نه‌دات، زۆرباشه، من بڕوام وایه هه‌ڵه‌یه بڵێن ئه‌وانه‌ی له سیتییه‌كان ژیان ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندن و پاره‌ی كاره‌بایان گران بكرێت، ده‌بێ به‌و شێوه بێت ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده و خواپێداوه، با پاره‌ی كاره‌بای خۆیان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی زۆر زێده‌ڕۆیی له كاره‌با ده‌كه‌ن، حه‌قی خۆیه‌تی پاره‌ی باشیان لێ وه‌ربگیرێ.
هه‌ڵه‌بجه\عه‌زیز هه‌ورامی