ئێسته كه‌مترین حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكارێكی ئێران به نرخی ئێسته‌ی تمه‌ن، حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار تمه‌ن یان 77 دۆلاره، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاری ئێران مووچه‌كه‌ی بۆ 10 ملیۆن و 399 هه‌زار تمه‌ن یان 113 دۆلار به‌رز كرده‌وه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ی له دابه‌زینی به‌های تمه‌ن رووی داوه.
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له به‌های دراو دێته كایه‌وه، ساڵانه پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاری ئێران ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی پێ سپێردراوه تا رێژه‌كه دیاری بكات، ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 45% زیاد كراوه و مووچه‌كه بۆ 10 ملیۆن و 399 هه‌زار تمه‌ن به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوای نۆ سه‌عات كۆبوونه‌وه و مشت‌ومڕ، دواجار ئه‌وه‌ی دیاری كرد كه مووچه‌ی كرێكاران له ساڵی نوێی هه‌تاویدا چه‌ند بێت. له ئێران 15 ملیۆن و 500 هه‌زار كرێكاری بیمه‌كراو یان ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن، ژماره‌ی كرێكارانی خانه‌نشینیش ده‌گاته سێ ملیۆن كه‌س.
ئه‌حمه‌د میده‌ری وه‌زیری كار و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی، به میدیاكانی گوت، مووچه‌ی كرێكارانیان له حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 10 ملیۆن و 399 هه‌زار تمه‌ن زیاد كرد. ئه‌م بڕه پاره‌یه به نرخی ئێسته‌ی دۆلار ده‌كاته 113 دۆلار.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، كه‌مترین كرێی رۆژانه‌ی كرێكار 346 هه‌زار و 365 تمه‌نه كه كه‌متره له چوار دۆلار و ئه‌گه‌ر به دینار لێك بدرێته‌وه، كه‌مترین كرێی رۆژێكی كرێكار له ئێران به شه‌ش هه‌زار دینار دیاری كراوه. ساڵی رابردوو كرێی رۆژانه‌ی كرێكار 238 هه‌زار تمه‌ن بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌مشه‌هری، ده‌رماڵه‌ی خۆراك بۆ كرێكار له ملیۆنێك و 400 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ دوو ملیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن زیادی كردووه كه ده‌كاته 24 دۆلار.
له بڕگه‌یه‌كی تردا پاڵپشتی بۆ كرێی نیشته‌جێبوون، مانگانه به 900 هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه كه كه‌متره له 10 دۆلار، ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیریش 500 هه‌زار تمه‌نه كه كه‌متره له شه‌ش دۆلار.
به‌گشتی و به ره‌چاوكردنی سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان، كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكارێك كه دوو منداڵی هه‌بێت، له 11 ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌نه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 20 ملیۆن و 816 هه‌زار تمه‌ن كه ده‌كاته 226 دۆلار.
به سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كانه‌وه، كه‌مترین مووچه‌ی كرێكارێك كه هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، له نۆ ملیۆن و 400 هه‌زار تمه‌نه‌وه بووه‌ته 13 ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن كه ده‌كاته 146 دۆلار.
حکوومەتی ئێران بە هیچ شێوەیەک رەچاوی باری بژێویی خەڵک بە گشتی و کرێکاران بە تایبەتی نەکردووە و ئەو بڕە مووچەیەی بۆیان دیاری کراوە تەنیا ئەمڕۆ ئەو بەهایەی هەیە کە لەسەرەوە ئاماژەی پێ کراوە و بەشی بژێوی ناکات، هەر ئەو مووچەیە بەهۆی بەردەوام دابەزینی بەهای تمەن و هەڵاوسان رۆژ بە رۆژ لێی کەم دەبێتەوە و تا ساڵێکی تر لەوانەیە بۆ خوارووی 70 دۆلار دابەزێت.