راوچییه‌ك له بیرۆ به‌مه‌به‌ستی راوكردن ماڵه‌كه‌ی جێدێڵێت و دواتر له ئۆقیانووسی هێمن به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌واوه، رێگه‌ی لێ ون ده‌بێت و ماوه‌ی 95 رۆژی پێ چوو تا دۆزرایه‌وه. خۆی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ماوه‌یه زیاتر پشتی به خواردنی سیرسك و كیسه‌ڵ به‌ستووه تا له ژیان بمێنێته‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماکسیمۆ ناپا ناوی ئه‌و راوچییه‌ی بیرۆیه كه گه‌شتی راوكردنه‌كه‌ی، له كه‌ناراوه‌كانی ماركۆنا له باشووری بیرۆ له حه‌وتی كانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ده‌ست پێ كرد، ئه‌وكات ته‌نیا خواردنی بۆ دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، كاتێكیش له ئۆقیانووسی هێمن به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا رێگه‌ی لێ ون ده‌بێت، ماوه‌ی 95 رۆژی پێ چوو تا دۆزرایه‌وه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته باسیان له‌وه كردووه كه هێزێكی ده‌ریایی بیرۆ، به‌دوای ماكسیمۆ ده‌گه‌ڕان و بێ هووده بوون له دۆزینه‌وه‌ی، كه‌چی دواتر و له دوای 95 رۆژ، هێزێكی ئیكوادۆر ئه‌و راوچییهیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌زار و 94 كیلۆمه‌تر له وشكایی دوور بوو، به‌ڵام جه‌سته‌ی تووشی وشكبوون هاتبوو و ته‌ندروستیی تێكچووبوو، بۆیه راسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
ماكسیمۆ كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی "رۆیته‌رز" كردووه و گوتوویه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌ی كه ون بووم، ئه‌وه‌م ره‌ت كرده‌وه خۆم راده‌ستی مردن بكه‌م، بۆیه ئه‌و ماوه‌یه بۆ خواردن، پشتم به خواردنی سیرسك و كیسه‌ڵ ده‌برد تا ئه‌وه‌نده وزه‌م تێدا بێت بتوانم بجووڵێمه‌وه.
ئه‌و زیاتر گوتی، چونكه بیرم له خێزان و منداڵ و نه‌وه‌كه‌م ده‌كرده‌وه، هێزم له بیركردنی ئه‌وان په‌یدا ده‌كرد تا راده‌ستی مردن نه‌بم، هه‌وڵم ده‌دا به گه‌شبینی بمێنمه‌وه و هه‌ستم ده‌كرد رزگار ده‌كرێم.
ماکسیمۆ ناپا بۆ پشكنینی پزیشكی براوه‌ته ناوچه‌ی بایتا، به‌رله‌وه‌ی روو له باشووری لیما بكات. ئێسته‌یش به خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ی شاد بووه‌ته‌وه.