هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپیان دایه‌وه و گوتیان، حووسییه‌كان سه‌ربه‌خۆن و له ئێران فه‌رمان وه‌رناگرن.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ و داواكردنی وازهێنانی كۆماری ئیسلامی له حووسییه‌كان گوتی، ئێران فه‌رمان له هیچ وڵاتێك وه‌رناگرێت و سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی سه‌رده‌می پاشایه‌تی نییه، ئه‌مه‌ریكا به دڵی خۆی شت به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حوسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردیه سه‌ر حووسییه‌كان و ئێرانی به پاڵپشتیكردنی حووسییه‌كان تۆمه‌تبار كرد، گوتی، ئێران وڵاتێكی ناسراوه و هه‌ر شتێك دژی ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌وا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئێران، رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ هێرشێكی چڕی كرده سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و زیانێكی زۆری گیانی و مادیی پێ گه‌یاندن.
ده‌گوترێ له‌و هێرشانه‌دا دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی و ناوه‌نده مووشه‌كییه‌كان و جبه‌خانه‌كانی حووسییه‌كان، بۆردمان كراون.
تره‌مپ به ئێرانی گوتبوو، ''ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌وا ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵوێستی توندمان له دژیان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان نه‌وه‌ستێنن، ژیانیان لێ ده‌كه‌ین به دۆزه‌خ.''