لە دوای چەمچەماڵ لە بەردەڕەشیش شەڕە و بریندار هەیە

:: PM:09:00:22/03/2025 ‌

لە دوای زنجیرەیەك رووداوەی نەخوازراو لە هەولێر و سەیدسادق و كەركووك، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ و ئەمشەویش لە گوندێكی سەر بە شارۆكەی بەردەڕەش شەڕ دروست بووە و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی دەست "وشە"، كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لەسەر كێشەی زەویوزار، شەر لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی گۆمەزەرد لە شارۆكەی بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆك رووی داوە، چەند كەسێك بە گولە بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی دوایین زانیاری، وەك سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە تەندروستیی بەردەڕەش ئاماژەی كرد، بەهۆی شەڕەكەی گوندی گۆمەزەرد لە سنووری بەردەڕەش، پێنج بریندار گەیندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی بەردەڕەش، سێ برینداری گولە و دوو برینداریش بە سووكی بریندار بوون، یەكێكیان پێویستی بە نەشتەرگەری بووە و رەوانەی هەولێر كراو، دووەكەی تریش بۆ چارەسەری رەوانەی دهۆك كراون، كێشەكەی  رووی داوە لەسەر زەویوزار بووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل