رۆمانێك لەسەر خەبات و ژیانی مستەفا بارزانی بەعەربی بڵاوكرایەوە، بەپێی گوتەی نووسەری رۆمانەكە لە وڵاتانی عەرەبی خواستێكی زۆری لەسەرە.
رۆمانەكە بەكوردی ناوی "ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ"ە، باس لە خەبات و ژیانی مستەفا بارزانیی دەكات، رۆمانەكە سەڵاح جەلال نووسیویەتی، بۆ چەندان زمان وەرگێڕدراوە.
لەلایەن دەزگای چاپی ڕامینا كە بارەگاكەیان لە لەندەنە و لەم ڕۆژانە بە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری دوبەی بڵاوكرایەوە.
رۆمانەكە لەسەر زاری مستەفا بارزانییەوە باسی خەباتی دورودرێژ و بێپسانەوەی كورد دەكات.
رۆمانی "ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ" پێشتر كراوەتە فارسی و ئێستە بەعەرەبی بڵاوكراوەتەوە، بڕیاریشە بۆ سەرچەندان زمانی تر وەربگێڕدرێت.