له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ه‌وه كه ده‌ستپێكی جه‌نگ و ماڵوێرانییه‌كانی غه‌زه بوو، خه‌ڵكی ئه‌و كه‌رته تا دوێنێ ددانیان به‌خۆدا گرتبوو و تاڵی و نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگیان قبووڵ كردبوو، به‌ڵام قسه‌ی دڵی خۆیان ئاشكرا كرد و له خۆپێشاندانێكدا، داوای دوورخستنه‌وه‌ی حه‌ماسیان كرد و هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر غه‌زه‌دا هاتووه، خسته پاڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
سه‌تان كه‌س له خۆپێشاندانه‌كه به‌شدار بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌مامكداری حه‌ماس پێشیان لێ گیرا و به‌و دار و ئامێرانه‌ی چه‌كداره‌كان به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، هه‌وڵ درا بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ده‌گوترێ خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌ماس نه‌یانوێراوه له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنن دانیشتووانی باكوری غه‌زه، له شه‌قامه‌كانی بێت لاهیا دروشمیان دژی حه‌ماس به‌رز كردووه‌ته‌وه و به‌یه‌كه‌وه هاوار ده‌كه‌ن ''حه‌ماس بۆ ده‌ره‌وه''
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شێك له لایه‌نگرانی حه‌ماس، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌یان به ناپاك ناو برد و ره‌خنه‌ی توندیان لێیان گرت، به‌ڵام تا ئێسته حه‌ماس به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
ئه‌و خۆپێشاندانه رۆژێك دوای ئه‌وه كرا كه چه‌كدارانی گرووپی جیهادی ئیسلامی، ژماره‌یه‌ك هاوه‌ن و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه و داوا كرا خه‌ڵك له به‌شێك له ناوچه‌كانی باكوری غه‌زه دوور بكه‌ونه‌وه و ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له حه‌ماسی به‌دواوه بوو.
به‌گوێره‌ی ''بی بی سی'' محه‌مه‌د دیاب دانیشتووی بێت لاهیا كه ماڵه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه وێران بووه و برایه‌كیشی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كوژراوه، یه‌كێك بوو له خۆپێشانده‌رانی دوێنێی غه‌زه له دژی حه‌ماس.
ئه‌و گوتی، ''ئێمه نامانه‌وێت بۆ هیچ كه‌سێك بمرین و ببینه قوربانیی ویست و داخوازییه‌كانی گرووپێك یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتێكی ده‌ره‌كی.''
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، ''حه‌ماس ده‌بێت واز بێنێت و له ده‌سه‌ڵات دوور بكه‌وێته‌وه و گوێ له‌م ده‌نگ و داواكارییه‌ی خه‌ڵكی شینگێڕ و لێقه‌وماو بگرێت، ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌م وێرانه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه، راسته‌قینه‌ترین داواكاریی خه‌ڵكی غه‌زه‌یه ده‌بیسترێت.''
له هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی تردا خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر به یه‌كه‌وه هاوار ده‌كه‌ن، ''مردن بۆ حه‌ماس، مردن بۆ حكوومه‌تی ئیخوان موسلیمین''.
ئیسرائیل ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ده‌ستی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كردووه‌ته‌وه و حه‌ماسی به قبووڵنه‌كردنی پێشنیازی ئه‌مه‌ریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كرد. حه‌ماسیش له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ئاگربه‌ستی شكاندووه و له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه.
هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌تان فه‌له‌ستینیی تر كوژراون و به هه‌زارانی تریش ئاواره بوون. هه‌ر دوێنێ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی غه‌زه بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوانی فه‌له‌ستین له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، 50 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
پێویسته بگوترێ له ساڵی 2007ه‌وه حه‌ماس تاكه هێز بووه كه به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌دا زاڵ بووه. ئه‌و گرووپه له ساڵی 2006 له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌ستین سه‌ركه‌وتبوو و دواتر به زه‌بری هێز و سه‌ركوت، ركابه‌ره‌كانی له ده‌سه‌ڵات دوور خستبووه‌وه.
هاووڵاتییه‌كی فه‌له‌ستینی بۆ پاڵپشتی له‌و خۆپێشاندانه نووسیویه‌تی، ''نازانم حه‌ماس گره‌وی له‌سه‌ر چی كردووه، ئایا گره‌وی له‌سه‌ر خوێنی ئێمه كردووه، تكایه بڕۆن و لێمان گه‌ڕێن خۆمان برینه‌كانمان ساڕ‌ێژ بكه‌ین.''
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كرد، كاتێك چه‌كداره‌كانی له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی و هه‌زار و 200 ئیسرائیلییان كوشت و 250ی تریان به بارمته گرت، ژماره‌یه‌ك له كوژراوان ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان بوون.
ئه‌م هێرشه تووڕه‌یی ئیسرائیل و هێرشكردنه‌سه‌ر غه‌زه‌ی به‌دواوه بوو كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه و بووه‌ته هۆی كوژرانی سه‌رووی 50 هه‌زار فه‌له‌ستینی، برینداركردنی سه‌رووی 115 هه‌زاری تر و ئاواره‌كردنی ملیۆنان كه‌س، وێڕای گۆڕینی شاری غه‌زه له شوێنێكی ئاوه‌دانه‌وه بۆ وێرانه.