سەرجەم فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریان دا، بایكۆتی تەواوی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن، ئەگەر هاتوو ئەمشەو كۆبوونەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەكرێت.
ئەمشەو چوارشەم، 26ی ئادار، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق وێنەی پەرلەمانتارانی عێراقی لە سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاندووە، ئەگەر کۆبوونەوەی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی تری پەرلەمانی عێراق ناكەین.
لەبارەی كاتی شكاندنی بایكۆت و بەشدارییان بۆ جارێكی تر لە پەرلەمانی عێراق، تا کاتى دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دادەنێرت.
سۆران عومەر ئاماژەی داوە، ئەمە بڕیاری ئەم كۆبوونەوەیەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانە.