لە رۆژی یەكی نیسان كە لە سەرانسەری دنیا بە رۆژی گاڵتە و درۆ ناسراوە، وەك نەریتێك ساڵانە خەڵكی بە رۆژێكی خۆش و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش بە گاڵتەوگەپەوە لەگەڵ هاوڕێیان و كەسانی نزیكیان ئەم رۆژە شاد دەكەن.
جیا لەوە هەندێك بەم رۆژە دڵخۆش نین، ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی ئەو كەسانەی رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە بە كاتكوشتن ناوی دەبەن و هەندێكجار بەهۆی گاڵتە و درۆیەكەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی پێوەندییەكان، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە بۆچی لەم رۆژەدا زۆرترین درۆ و گاڵتە دەكرێت؟
بەپێی توێژینەوەیەك و وەڵامی ژیریی دەستكرد، زۆرترین گاڵتە كە دەكرێت لە یەكی نیسان لە پێوەندیی نێوان كوڕ و كچێك روودەدات، لە كاتێكدا یەكێك لەوانە هەستی سۆزداری بۆ رەگەزی بەرانبەر هەیە و بەرانبەرەكەی لەو هەستە بێئاگایە، ئەو كەسەی هەستی هەیە ئەم رۆژە وەك هەلێك دەقۆزێتەوە و هەستی خۆی بۆ دەردەبڕێت.
بۆچی زۆربەیان لەم رۆژەدا هەستی خۆیان دەردەبڕن؟
ژیریی دەستكرد لە وەڵامدا دەڵێت، زۆربەی جار كەسێك بەڕاستی هەستی سۆزداری بۆ كەسی بەرانبەری هەیە، بەڵام رۆژی یەكی نیسان بەكار دێنێت، بۆ ئەوەی ئەگەر كەسی بەرانبەر بەو داوایەی رازی بوو بەردەوام دەبن و دەبن بە خۆشەویستی یەكتر، بەڵام ئەگەر رەتی كردەوە و رازینەبوو بە خۆشەویستیی نێوانیان، راستەوخۆ دەرفەتی یەكی نیسان دەقۆزێتەوە و پێی دەڵی، گاڵتەم كرد ئەمڕۆ یەكی نیسانە.