فاڵ كێلمەر كە یەك لە ئەستێرە ناودارەكانی دنیای هۆڵیوودە، شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگەی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "ئەهرام"ی میسری، ئەمڕۆ چوارشەم دووی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، هونەرمەند فاڵ كێلمەر كە یەك لە ئەكتەرە ناودارەكانی هۆڵیوودە، شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشیی سییەكانیەوە لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كێلمەر لە ساڵانی هەشتاكانەوە وەك ئەكتەرێكی سینەمایی دەركەوت و لە ساڵانی نەوەتەكانەوە وەك ئەستێرەیەك لە بوارەكە ناوبانگی دەكرد، بەتایبەتی كە رۆڵی "باتمان"ی بینی. بەشێوەیەكی گشتی بە فیلمەكانی "نۆب جان" و "زە دورز" و "باتمان فۆریڤەر" زیاتر ناسرایەوە. هاوكات ئەو ئەكتەرە لە فیلمەماندا رۆڵی شەڕانگێزی دەبینی و وەك پاڵەوانە شەڕانگێزەكەی هۆڵیوود ئاماژەی پێ دەكرا.
فاڵ كرێلمەر لە ساڵی 1959 لە ئەمەریكا لە دایك بووە و لە سەرەتای هەشتاكاندا وەك ئەكتەری شانۆ دەركەوت. یەكەمین فیلمیش كە بەشداریی تێدا كردووە، فیلمی "تۆب سێكرت" بووە لە ساڵی 1984. بەدوایدا بەشداریی لە دەیان فیلمی تریشدا كردووە و دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتیی لە فێستیڤاڵەكانی دنیادا پێ بەخشراوە.