له ساڵانی رابردوودا زیاتر باس له‌وه ده‌كرا كه مرۆڤ رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه پێویستی به خواردنه‌وه‌ی هه‌شت كووپ ئاو هه‌یه، به‌ڵام ئێسته پزیشكان ئاماژه ده‌ده‌ن كه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌ڵه نییه، به‌ڵام ورد نییه، چونكه به‌پێی جۆری كه‌سه‌كه له ڕووی كێش و باڵاوه، كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر بۆ پێویستیی ئاو جیاواز ده‌بێت، جیاله‌وه‌ی كووپیش له‌گه‌ڵ كووپێكی تر جیاوازییان هه‌یه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری، له‌وباره‌یه‌وه بۆچوونی پزیشكانی بواری خۆراك وه‌رگرتووه كه پێیان وایه بیرۆكه‌ی خواردنه‌وه‌ی هه‌شت كووپ ئاو له رۆژێكدا بۆ كه‌سێك، وێڕای ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه هه‌ڵه نییه، به‌ڵام ورد نییه. ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر له ڕووی كێش و باڵا و ته‌نانه‌ت ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژین جیاوازه، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كووپ بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو دیاری بكرێت، باشتره خواردنه‌وه‌كه به لیتر بێت.
پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه پێویستیی مرۆڤ بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، بۆ نموونه ژن رۆژانه پێویستیی به نزیكه‌ی سێ لیتر ئاو هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌كه بۆ پیاو جیاوازه كه رۆژانه پێویستیی به نزیكه‌ی چوار لیتر ئاو ده‌بێت. هاوكات پێویستیی مرۆڤ بۆ ئاو ته‌نیا خۆی له خواردنه‌وه‌ی نابینێت، به‌ڵكو ئاو له خواردن و شله‌مه‌نیش هه‌ر ده‌چێته جه‌سته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش مرۆڤ رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه 20%ی ئاوی خۆراك و شله‌مه‌نی ده‌چێته جه‌سته‌ی.
له‌باره‌ی پێویستیی جه‌سته بۆ ئاو باس له‌وه ده‌كرێت كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو، به‌هه‌مانشێوه بێ كێشه نابێت، به‌تایبه‌تی كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر ناهاوسه‌نگیی ئیلكرۆلیتات له جه‌سته‌دا، بۆیه ئاستی مامناوه‌ند بۆ پێویستییه‌كانی مرۆڤ به ئاو، بۆ ئه‌وه‌یه جه‌سته له وشكبوون بپارێزێت و به ته‌ڕی بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌یش ستیڤانی جۆنسۆن مامۆستا له به‌شی زانستی خۆراك له زانكۆی رۆتجه‌رز دووپات ده‌كاته‌وه، پێویستیی ئاو له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاواز ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژینگه‌یه‌ی مرۆڤ تێدا ده‌ژیت به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ریی هه‌یه، جیاله‌وه‌ی پێویستیی مرۆڤ بۆ ئاو له نێوان پیاو و ژن‌دا جیاوازه. وێڕای ئه‌وه‌ی گرنگه مرۆڤ رۆژانه به‌پێی پێویست ئاو بخواته‌وه یان بایه‌خ به خۆراكانه بدات كه به ئاو ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌ویش بۆ پارێزگاریی جه‌سته له وشكبوون.
ئه‌و پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رۆڵی هه‌یه، چونكه تا مرۆڤ ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێت، پێویستیی جه‌سته‌ی بۆ ئاو كه‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌متر هه‌ست به تینوویه‌تی ده‌كات و كه‌متریش جه‌سته وشك ده‌بێت، بۆیه ئه‌وانه كه‌متر ئاو ده‌خۆنه‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه، زیاتر پێویستیان به ئاو ده‌بێت، هه‌روه‌ها ژنی دووگیان یان ئه‌وانه‌ی شیر به كۆرپه‌ڵه ده‌ده‌ن، زیاتر پێویستیان به ئاو ده‌بێت.
دواتریش ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه زۆربه‌ی پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، مرۆڤ رۆژانه پێویستیی به خواردنه‌وه‌ی ئاو هه‌یه و ناكرێ ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت، چونكه جه‌سته له وشكبوون ده‌پارێزێ و به ته‌ڕی ده‌یهێڵێته‌وه.