دواى 22 ساڵ له داگیركاریى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق، له‌برى هاووڵاتیبوون و مه‌ده‌نییه‌ت، رووخسارى ئاینى له‌و وڵاته زیاتر ده‌بێت و به شێوه‌یه‌ك عێراقییه‌كان ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه زیاتر و زیاتر قووڵ ببێته‌وه و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژیانى كه‌سى و گشتى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى زنجیره‌یه‌ك رێكار بووه كه ده‌سه‌ڵات پێڕه‌ویان ده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاسا كه په‌رله‌مان په‌سندى كردوون.
به یاساكردنى كرده ئاینییه‌كان
به‌مدواییه كۆمه‌ڵێك یاسا له په‌رله‌مان ده‌چوون و حكوومه‌تى عێراق پشتیان پێ ده‌به‌ستێ. دیارترین ئه‌و یاسایانه: یاساى بارى كه‌سى به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى جه‌عفه‌رى و سوننى، ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساى بارى شارستانى كه له ساڵى 1958وه كارى پێ ده‌كرێت. بڕیارى قه‌ده‌كردنى فرۆشتن و دروستكردن و هاورده‌كردنى مه‌ى، یاساى پشووى بۆنه ئاینییه‌كان، یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هاوڕه‌گه‌زبازى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك یاساى تر هه‌ن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، دیارترینیان یاساى دانانى تایبه‌تمه‌ندیى پیرۆزى بۆ هه‌ندێك شار كه مه‌زاره ئاینییه‌كان له‌خۆ ده‌گرن. جیا له‌مانه‌ش كرده‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ هه‌ندێك بابه‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌مانیش به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگه داده‌نرێن. له‌وانه ئه‌مساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى له ره‌مه‌زان شتیان ده‌خوارد ده‌گیران، هه‌روه‌ها به‌ناوى پیرۆزیى هه‌ڵمه‌تێك بۆ "قه‌ده‌غه‌كردنى سفوور" هه‌بوو، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه له هه‌ندێك كاتى ساڵ ئاهه‌نگى گۆرانى ساز بكرێت.
ئه‌و كرده‌وانه له‌لایه‌ن حزبه ئاینییه‌كانه‌وه تاوتوێ كراون و له‌سه‌رى رێككه‌وتوون، ئه‌و حزبانه‌ش له ده‌سه‌ڵاتن. بۆیه به‌ره‌به‌ره ئاستى ئازادییه‌كان و دیموكراسى له وڵاتى دوو رووبار پاشه‌كشه ده‌كات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه پانتایى به‌رده‌م حزبه عه‌لمانییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان ته‌سك ده‌كرێته‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا حزبه ئاینییه‌كان به خێرایى سه‌رده‌كه‌ون. رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى و چالاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌ره‌و رژێمێكى باوكسالارى ده‌ڕوات كه نزیك ده‌بێت له چه‌مكى تۆتالیتاریزم. هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن حزبى جۆراوجۆره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و به میكانیزم و رێبازێكى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شبه‌شێنى حزبى و تایفه‌گه‌رى، له دابه‌شكردنى پۆست و داهات. كه‌چى ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌درێن، بڕیارى ئاینى و عورفین، له‌گه‌ڵ سروشتى مه‌ده‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى ناگونجێت.
پێنوێنى دیموكراسى عێراق له ساڵى 2024 ئه‌م وڵاته ده‌خاته ریزى وڵاتانى سته‌مكار له دنیا. به شێوه‌یه‌ك راپۆرتێكى "زه ئیكۆنۆمیس" ده‌ڵێ له كۆى 167 وڵات، بۆ دیموكراسى عێراق له ریزبه‌ندى 126دایه، بۆیه به ده‌وڵه‌تێكى سته‌مكار داده‌نرێت و له كۆى 10 خاڵ، ته‌نیا 2.8 هه‌یه. به شێوه‌یه‌كى گشتى به‌رده‌وام خاڵه‌كانى دیموكراسى له عێراق داده‌به‌زێت، له ساڵى 2023 ته‌نیا 2.9 خاڵى هه‌بوو، كه‌چى له 2018 زیاتر له چوار خاڵى هه‌بوو.
عێراق.. ململانێى هێزه ئاینى و مه‌ده‌نییه‌كان
سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامانى جووڵانه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانى عێراق، دووپات له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى روونى ئازادییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دیارترین خاڵه كه دواى داگیركاریى ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه به‌دى هاتووه. سه‌ره‌ڕاى سته‌مكردن له به‌كارهێنانى یاسا بۆ راونانى چالاكان و ته‌نگه‌تاوكردنى رۆژنامه‌نووسان له دوو ساڵى رابردوودا. واته له ماوه‌ى حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى. ئه‌ندامانى حزبه مه‌ده‌نییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن سیماى ده‌وڵه‌تى ئاینى رۆژ به دواى رۆژ روونتر ده‌بێت، له ئه‌نجامى ئه‌و كرده‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات، له‌و كاته‌شه‌دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان مه‌ده‌نى و ئاینى به زه‌حمه‌ت ده‌زانن، چونكه ده‌سه‌ڵاتى عێراق هه‌موو ئامرازێكى به ده‌سته‌وه‌یه بۆ له‌باربردنى هه‌ر بزاوێكى نوێ.
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته حامد سه‌ید سه‌ركرده له پارتى "هێڵى نیشتمانى" ده‌ڵێ، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان حزبه ئاینییه‌كان و جووڵانه‌وه و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، به ته‌واوى وشه‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌ند فێڵێكه هێزه ئیسلامییه‌كان و گرووپه توندڕه‌وه‌كان به‌كارى ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ده‌نییه‌كان وا پێشان بده‌ن دژى بنه‌ماكانى ئیسلامن. هه‌ندێكی تر له‌و حزبانه به‌رگى مه‌ده‌نى ده‌پۆشن، كه‌چى له جه‌وهه‌ردا ئیسلامین و له‌گه‌ڵ ئیسلامى سیاسى رێككه‌وتوون". سه‌ید دووپاتى ده‌كاته‌وه كه حزبه ئاینییه‌كان له عێراق بێ جه‌ماوه‌رن و به ته‌واوى د‌رك به‌مه ده‌كه‌ن كه دابڕاون، به‌ڵام تیرى خۆى ئاراسته‌ى مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات و دوژمن دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شكستێك هێرشیان بكاته سه‌ر.
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ى حزبه مه‌ده‌نییه‌كه باسى كرووه، دامه‌زراوه ئاینییه‌كان به دڵى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت شۆڕ بوونه‌ته‌وه، له‌وانه به‌شى رێنوێنیى ئاینى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ هه‌یه، كارمه‌ندان و جه‌نگاوه‌ران ناچار ده‌كرێن پێڕه‌وى بیروباوه‌ڕى ئاینى بكرێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ پاساوێكى یاسایى بۆ ئه‌و رێكارییه نییه.
حامد سه‌ید له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه رێكارییه‌كى حكوومى بێت، بۆچى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانى نه‌گرتووه‌ته‌وه؟ بۆچى ته‌نیا دوو وه‌زاره‌تى تایبه‌ت به ته‌ناهى و سه‌ربازى و پاراستنى عێراقییه‌كانه؟ ده‌شزانین به‌شه‌كانى رێنوێنیى ئاینى له‌ڕووى سیاسى و به ره‌نگێكى تایفه‌گه‌رى دابه‌ش بووه، مه‌به‌ستم شیعه و سوننه‌یه، ده‌توانرێت بگوترێ كێشه‌ى هه‌نووكه‌یى ئه‌وه‌یه سیستمى سیاسى بێ سیمایه و ده‌بێت جارێكى تر پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت و راست بكرێته‌وه".
موحی ئه‌نسارى سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى "ماڵى عێراقى" بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسى له‌وه كردووه‌ه، به‌ر له خۆپێشاندانه‌كانى تشرین و دواتریش جووڵانه‌وه‌ى مه‌ده‌نى، له عێراقدا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى له بنیات و رێكخستن هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌مێكى ئه‌وتۆى مه‌ده‌نى و عه‌لمانى نه‌بێت بتوانێ كاریگه‌ریى قووڵ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دابنێت و جیا له لاوازى رێكخستن، له‌ڕووى داراییه‌وه لاوازن، سه‌ره‌ڕاى سه‌ركوتكردن و تۆقاندنى چالاكانى مه‌ده‌نى، ته‌نانه‌ت ئێسته‌ش رووبه‌ڕووى كوشتن و گرتن و هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه. ئه‌نسارى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ددان به‌وه بنرێت، چه‌مكه‌كانى مه‌ده‌نى و عه‌لمانى هێشتا له هۆشى خه‌ڵك جێگیر نه‌بووه، وه‌ك دژێكى روونى بۆ هه‌ژموونى ئیسلامى سیاسى.
ئه‌نسارى له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئاسایى هێشتا مه‌ترسییان له مه‌ده‌نییه‌ت هه‌یه، به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌نجامیان داوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "حزبه ئاینییه‌كان و ره‌فتارى هه‌ڵه‌یان ناسنامه‌ى نیشتمانیان شێواندووه، بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نیان لاواز كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوونه".
غالب شابه‌نده‌ر ئه‌ندامى پێشووى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى، له لێدوانێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له عێراق پاره‌ى هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت و زاڵ ده‌بێت، به‌داخه‌وه حزبه ئاینییه‌كان به‌رده‌وامن له سه‌پاندنى چه‌مكه ئاینى و تایفییه‌كان به‌سه‌ر عێراقییه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌و حزبانه‌ى كه دژ به سه‌دام حوسێن بوون، كاتێك له 2003 چوونه ناو عێراقه‌وه، وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان كردووه گوایه كه‌سانى دیندار نین، هه‌ندێك له سه‌ركرده و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبانه باوه‌ڕیان وایه عێراقییه‌كان كاریگه‌رن به عه‌لمانییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى چه‌پ".
شابه‌نده‌ر پێی وایه حزبه ئاینییه‌كان میلیشیایان بۆ خۆیان به‌كار هێناوه، تا ركابه‌ره‌كانى خۆیان ناچار بكه‌ن و مه‌ده‌نییه‌ت بێ ده‌نگ بكه‌ن. خۆپێشاندانه‌كانى تشرین نموونه‌یه‌ك بوون له كوشتنى خۆپێشانده‌ران به چه‌ك، ته‌نانه‌ت فه‌تواى كوشتنیش بۆ هه‌ندێك له مه‌ده‌نیخوازه‌كان ده‌رچوو.
به‌گوێره‌ى بڕواى شابه‌نده‌ر، به سێ هۆكار تا ئێسته نه‌توانراوه به‌ره‌یه‌كى سیاسى مه‌ده‌نى دروست بكرێت، یه‌كه‌م لایه‌نى دارایى، نه‌بوونى ئه‌زموونى سیاسى و سێیه‌م هۆكاریش ململانێى كه‌سییه بۆ خۆسه‌پاندن. له كۆتایى قسه‌كانیشى شابه‌نده‌ر دووپاتى ده‌كاته‌وه، جه‌ماوه‌ر له عێراق به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت ده‌چێت به پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق.
ئه‌یاد دلێمى نووسه‌ر و توێژه‌ر پێی وایه هۆكارى ده‌ركه‌وتنى سیماى ئاینى ئه‌وه‌یه، ئه‌و حزبانه‌ى كه دژى سه‌دام بوون، زۆربه‌یان سیماى ئاینییان هه‌بوو، ئێرانیش بووبووه باره‌گاى ئه‌وان، بۆیه كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق گرته ده‌ست، ئه‌وا سته‌مدیده‌ى شیعه‌كانیان قۆسته‌وه، بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆیان. دلیمى ده‌ڵێ، "هه‌وڵى ئه‌وه دراوه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بكرێته ده‌وڵه‌تێكى ئاینى له شێوه‌ى ئێران، به‌ڵام هێشتا ململانێى نێوان لایه‌نى ئاینى و مه‌ده‌نى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، له هه‌ر بۆنه‌یه‌كى گشتى ده‌رده‌كه‌وێت و نوێ ده‌بێته‌وه، بۆیه شكستى حزبه ئاینییه‌كان وا ده‌كات ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى له عێراق خێرا بێت".
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه، كه‌چى ده‌سه‌ڵاتى عێراقى كۆششى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى یاسایه‌ك به ناوى یاساى ئازادى راده‌بڕین دابنێت، كه رۆژنامه‌نووسان و چالاكانى مه‌ده‌نى ئه‌مه به ئابڵۆقه‌یه‌كى یاساى دژ به خۆیان ده‌زانن، بۆیه رێكخراوى یۆنسكۆ پێشتر ره‌خنه‌ى له‌وه گرتووه و پێی وایه مه‌به‌ستى سیاسى له پشت ئه‌و یاسایه وه‌ستاوه، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئازادى راده‌بڕین یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه چه‌ندان بڕگه‌ى تێدایه ئازادى راده‌بڕین سنووردار ده‌كات و سزا و پێبژاردنى دارایى ده‌سه‌پێنێت.