سه‌دان رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار، چالاكی مافی مرۆڤ و پارێزه‌ر و كه‌سایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ژێر ناوی ''نا بۆ فاشیزم'' كه‌مپێنێكیان دژی ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو رۆشنبیرانه‌ی ئێران راگه‌یاند كه له یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و كۆكردنه‌وه‌ی واژوو، دوژمنایه‌تی و قینی خۆیان بۆ ئه‌و چالاكییانه راگه‌یاندبوو كه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك ئاشكرایه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به گه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێك له نووسه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ و بەناو ئه‌و رۆشنبیره ئێرانییانه‌ی نیگه‌ران و تووڕه كرد كه به بیری خۆپه‌رستی و فاشیزم، فرچك دراون و چاویان به گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیندوویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت. ئه‌وان به توندی په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیان داوه و به هه‌نگاوی جوداخوازانه تۆمه‌تباریان كردوون، ته‌نانه‌ت داوایان له حكوومه‌ت و ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان كردووه لێپێچینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رانی بكه‌ن و رێ له‌م جۆره چالاكییانه بگرن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته كاردانه‌وه‌ی نووسه‌ر و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌دواوه بووه، بۆیه‌ش كه‌مپێنێكیان له دژی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه فاشیستانه راگه‌یاندووه.
له‌و كه‌مپێنه‌دا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی نووسراوه‌كه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی ئێران، پێداگرییان له‌وه كردووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و جیۆگرافیای كوردستان، هه‌زاران ساڵه جه‌ژنی كۆن و دێرینی نه‌ورۆزیان به شكۆوه پیرۆز كردووه. هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌ورۆزه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی تریش له ئێران رێزی لێ گیراوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ رێزگرتن و پاراستنی ئه‌و جه‌ژنه دێرینه به درێژایی مێژوو، به به‌شێكی جیانه‌كراوه له ناسنامه و شوناسی خۆی هێشتوویه‌ته‌وه.
له نووسراوەکەی رۆشنبیران و چالاکان و نووسەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌مووان ده‌زانن كوردستان له كاری مه‌ده‌نیانه و کاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه، ئه‌گه‌ر كه‌مپێنه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵانی رابردوودا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان، لافاوه‌كه‌ی لوڕستان، شنگال و كۆبانێ و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له ساڵانی رابردوودا بیر خۆیان بهێننه‌وه، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه حكوومه‌ت چه‌نده لێی بێبه‌ری بووه و ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان خۆڕسك و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نییانه بوون، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی نه‌ورۆز و ڕێوڕه‌سمه‌كانی تر، هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بوون و ئه‌وه‌ی كراوه سه‌ره‌تای رێگه‌یه‌كه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و قبووڵكردنی ره‌نگه جیاوازه‌كان.
له به‌شێكی ئه‌و كه‌مپێنه‌دا به توندی ره‌خنه له نووسینه‌كه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی ئێران گیراوه كه به بێ هیچ هۆكارێك، ده‌ستیان بۆ گەمەیەکی کۆن لە ژێر ناوی ترس لە جوداخوازی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات كردووه، له كاتێكدا ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كی تریان له‌و كه‌سانه هەبووە کە بە مامۆستایانی زانكۆ و نووسه‌ر و چالاك ناودێر کراون ، به‌داخه‌وه كولتووری خۆبه‌رزتربینی ئه‌و كه‌سانه هیچ كاتێك ئه‌و به‌ستێنه‌ی نه‌بووه، راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه قبووڵ بكه‌ن و رێكاری شارستانییانه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان بخه‌نه روو.
هاوكات روون کراوەتەوە له‌و نووسراوه قینئامێزه دووفاقییهدا، له‌لایه‌ك دژایه‌تی توندوتیژی و سه‌ركوت كراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هانی ده‌زگاكاكانیان داوه به توندی دژی ئه‌و جۆره رێوڕه‌سمانه‌ی كوردستان بوه‌ستن و پێشی پێ بگرن. جگه له‌مه ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستانیان به هۆز و گرووپ و شتێكی بچووك ناوبردووه، هه‌رچه‌نده نه‌یانتوانیوه ترسی خۆیان له‌و هه‌نگاوه شارستانییانه‌ی كوردستان بشارنه‌وه و په‌له‌قاژه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی هەرچی زووە كۆتایی پێ بهێنن.
نووسه‌ران و رۆشنبیرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان له ته‌واوی ئه‌و نه‌ته‌وانه كردووه كه رێزی لێ ده‌گرن و به جه‌ژنی خۆیانی ده‌زانن، وێڕای ده‌ستخۆشیكردن خه‌ڵكی كوردستان له راپه‌ڕاندنی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز، داوای لێ كردوون ساڵانی داهاتوو ئه‌و جه‌ژنه زۆر به شكۆتر و به‌جۆشتر له هی ئه‌مساڵ پیرۆز بكه‌ن.
هاوكات داوایان له رۆشنبیر و ئازادیخوازی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فارسی كردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه‌دا كه خۆیان به ئێرانی ناساندووه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و نه‌هێڵن گروپێك ناوی هه‌موو رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی و ئازادیخوازان له‌كه‌دار بكات، چونكه ئه‌و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پێشوازییه گه‌رمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌ها بۆ وڵاتێك كه خاوه‌نی فره‌ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه.