به‌هۆى كەمبارانییەوە له‌ناوچه جیاجیاكان و كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌وه‌ڕگا سروشتییه‌كان، نرخى كا و جۆ گرانده‌بێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕى ئاژه‌ڵى زیندوو و ئاژه‌ڵداره‌كان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه خستنه‌ڕووى ئاژه‌ڵى زیندوو له بازاڕه‌كان زۆرده‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌و باره‌وه زانیاریی ده‌دات.
هه‌ر ساڵێك كه‌مبارانى هه‌بێت، ئه‌و كه‌مبارانییه واده‌كات گیا و له‌وه‌ڕگاكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مببنه‌وه و ئاژه‌ڵه‌كان به‌پێى پێویست له‌وه‌ڕگا نه‌بێت بۆ له‌وه‌ڕاندنیان، به‌و پێیه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌یه‌كه‌و به‌شێكى خه‌ڵك و گوندنشینان به‌تایبه‌تى خه‌ریكى كارى ئاژه‌ڵدارین، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداران دروست ده‌كات و به‌هۆیه‌وه نرخى كا و جۆ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانده‌بێت.
ئەمڕۆ هەینی 11ی نیسان فیراس سدیق به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مبارانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌وه‌ڕگا ده‌بێت، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ش له‌داهاتوو زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، له‌م كاته‌دا هێشتا وه‌رزى دروێنه ماویه‌تى و نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌پێى پێشبینى ئه‌مساڵ كا و جۆ كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌كات نرخه‌كان له داهاتوو گرانتربێت، هه‌روه‌ها له‌وه‌رگاى سروشتى كه‌مبێته‌وه و كا و جۆ گرانتر ده‌بن.
روونى كرده‌وه، كه‌مبارانى له هه‌رێمى كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى كه‌متر ده‌بێت، ره‌نگه كه‌متر له هه‌رێم كاریگه‌رى هه‌بێت، به‌ڵام عیراق كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت و به‌ته‌واوى نرخه‌كان له‌وێ گرانتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى وه‌ك یه‌ك بازاڕه‌و هاورده و هه‌نارده هه‌یه و تێكه‌ڵاویی هه‌یه ئه‌ویش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت.
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد، كه وشكه‌ساڵى ده‌بێت مه‌وادى عه‌له‌فى گران ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه بازاڕێكى پێچه‌وانه‌یه، كاتێك وشكه‌ساڵى ده‌بێت و كا و جۆ كه‌م ده‌بێته‌وه، نرخى ئاژه‌ڵ هه‌رزانتر ده‌بێت، چونكه ئاژه‌ڵدار تواناى به‌خێوكردنى نامێنێت و له‌وه‌ڕگاى ده‌ستناكه‌وێت بۆ له‌وه‌ڕاندن، ناچار ئاژه‌ڵه‌كه‌ى ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئاژه‌ڵداران په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فرۆشتنى ئاژه‌ڵه‌كانیان، خستنه‌ڕوو زۆر ده‌بێت و خواست كه‌متره، ئه‌مه ده‌بێته هۆى هه‌رزانى ئاژه‌ڵى زیندوو، یان زینده قه‌پان، ئه‌وه‌ش واده‌كات نرخى زینه قه‌پان زیاتر دابه‌زێت و خواستنه‌ڕوو زیاتر ده‌بێت، وشكه‌ساڵى نرخى زینه قه‌پان داده‌به‌زێت.
عه‌زیز ره‌حمان، ئاژه‌ڵدار به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مبارانى ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌وه‌ڕگا و له‌وه‌ڕگاكان گیایان كه‌مده‌بێته‌وه و ئاژه‌ڵدار به زه‌حمه‌ت له‌وه‌ڕگایان ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌كیش به‌ته‌واوى وشكه‌ساڵى هه‌بێت، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه وشكه‌ساڵى نییه و واده‌كات له‌وه‌ڕگاكانیش به‌شى ئاژه‌ڵداران نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆ وه‌رزى دروێنه كا و جۆ زۆركه‌مبێته‌وه و نرخه‌كانیان گرانبێت.
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون له هه‌رێمى كوردستان كه‌متر له‌نیوه‌ى پێویستى ناوخۆ له ئاژه‌ڵ پڕده‌كرێته‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ به گۆشتى سوور په‌نا ده‌برێته به‌ر هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ و ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى سنووره‌كانه‌وه و له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌بێت.
له لایه‌كى تره‌وه، به‌هۆى هاورده‌ى ته‌ماته له چه‌ند رۆژى رابردوو، نرخى ته‌ماته‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له بازاڕه‌كان هه‌رزان بووە، دواى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ك كیلۆ بۆ هەزار و 500 دینار به‌رز بووه‌وه.
بڕیار سه‌عید، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، دواى هاورده‌كردنى ته‌ماته، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته بۆ 005 دینار دابه‌زیووه و له ده‌ره‌وه كیلۆى به 750 دیناره، له‌كاتێكدا پێش هه‌فته‌یه‌ك نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته بۆ هەزار و 500 دینار به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌كه‌وت چونكه بڕه‌كه‌ى له بازاڕ كه‌متر بوو، به‌پێى پێویستى نه‌بوو، چونكه ته‌نیا سلێمانى رۆژانه 100 ته‌ن ته‌ماته‌ى پێویسته.
وشه/ هۆشیار عه‌لى